ئەسعەد ئیسماعیل
پەیامنێر
پێلێ ڕه‌خنه له نێیمار ده‌گرێت
قسه له‌سه‌ر مێسی ـش ده‌كا
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
پێڵی ئه‌مجاره‌یان جیاواز له جاران ڕایه‌كی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌ستێره هاونیشتیمانه‌كه‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه هه‌یه و به یاریزانێكی ئاستباڵاشی نازانێت.
پێڵێ، ئه‌فسانه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل دوێنێ هه‌ینی (30.10.2015) له لێدوانێكدا بۆ گۆڤاری Placar magazine له بۆچوونه‌كه‌ی پێشووی پاشگه‌زبۆوه، كاتێك نێیماری به باشترین یاریزانی مێژووی به‌ڕازیل وه‌سف كرد بوو، ئه‌مجاره ده‌ڵێت: "نێیمار ته‌نیا باشترین یاریزانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی به‌ڕازیله، هه‌رگیزیش ناتوانێت ببێته یاریزانێكی مێژووی وڵاته‌كه‌ی."
پێڵی ده‌شڵێت: "نێیمار تایبه‌تمه‌ندی یاریزانی گه‌وره‌ی تیا نییه، به‌و پێیه‌ی ئه‌و زیاتر هۆشی لای هێڵی پێشه‌وه‌یه و ته‌نیا ده‌توانێت وه‌ك هێرشبه‌ر ڕۆڵ ببینێت، ناشتوانێت كۆمه‌كه‌ی هێڵی دواوه بكات و وه‌ك یاریزانێكى گه‌وره باڵاكانی یاریگه چالاك بكات و ڕۆڵی دروستكردن و ڕێكخستنی هێرشه‌كان ببینێت."
پێلێ پێشتر ڕه‌خنه‌ی زۆری له لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی ئه‌رژه‌نتینی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌یش گرتووه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه ئێسته لیۆ باشترین یاریزانی جیهانی 10 ساڵی ڕابردووه، ده‌شڵێت: "شێوازی یاریكردنی مێسی له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی ماڕادۆنای هاونیشتیمانیه‌تی، ئه‌و زۆر لێزانانه ڕۆڵی سه‌ركرده‌ی یانه‌كه‌ی ده‌بینێت."
پێلێ، یه‌كێكه له باشترین شانازییه‌كانی مێژووی به‌ڕازیل، به ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌شی ناسراوه، له ئێسته‌دا باری ته‌ندروستی جێگیر نییه و چه‌ندان جار به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نییه‌وه مه‌ترسی مردنی لێكراوه.