ئەسعەد ئیسماعیل
پەیامنێر
سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید نهێنییه‌ك ئاشكرا ده‌كات
ریال له كڕینیان شكستی هێناوه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی شاهانه، پێیوایه هاتنی رافائێل بینیتێز به ناچاری بووه، به‌ڵكوو ویستی ئیداره‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆزێ مۆرینهۆ بووه.
ڕۆمان كالدیرۆن، سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (31.10.2015) له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری Mirrorـی به‌ریتانیادا بڵاو كرایه‌وه، باس له‌وه ده‌كات كه فلۆرێنتینۆ پێرێز، هاوینی رابردوو زۆر هه‌وڵی داوه تا مۆرینهۆ و ئیدین هازارد به یه‌كه‌وه له سانتیاگۆ بێرنابیۆ جێگیر بكاته‌وه.
كالدیرۆن ده‌شڵێت: "هاتنی بێنیتێز ویستی سه‌رۆكی یانه‌كه نه‌بووه، به‌ڵكوو به ناچاری بووه، ئه‌وان چاویان له‌سه‌ر مۆرینۆ، یواكیم لۆف، یۆرگن كلوب بووه، به‌هۆی شكستی له گرێبه‌ستی ئه‌و 3 راهێنه‌ره هانایان بۆ بینیتێز بردووه.
كالدیرۆن، پێشتر له ماوه‌ی 2006 تا 2009 سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی ریال مه‌دریدی كردووه، مۆرینهۆیش له 2010 تا 2013 راهێنه‌ری ئه‌و یانه‌یه بووه، دواتر گه‌ڕایه‌وه بۆ یانه‌ی چێڵسی، ئێسته‌یش له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه له‌نده‌نییه له بارودۆخێكی ئێجگار خراپدایه.