کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ڕاهێنه‌رێك سه‌رپه‌رشتی یانه‌یه‌ك و هه‌ڵبژارده‌یه‌ك ده‌كا
به‌ڕێككه‌وتن له هه‌ردوو پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێ
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
له جیهانی تۆپی پێ زۆر ده‌گمه‌نه كه سێك بتوانێت له یه‌ك كاتدا ئه‌ركی مه‌شق و ڕاهێنانی یانه‌یه‌ك و هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له ئه‌ستۆ بگرێت، به‌ڵام ڕاهێنه‌رێك له ڕووسیا شانی خستۆته ژێر باری ئه‌م ئه‌ركه سه‌خته و له هه‌ردووكیشیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
لیۆند سلتسكی، ڕاهێنه‌ری ته‌مه‌ن 44 ساڵه‌ی یانه‌ی سیسكا مۆسكۆ به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ڕووسیاوه پۆستی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ڕووسیای وه‌رگرت، ئه‌م كاره‌ش به ڕێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش له نێوان فێدراسیۆنی تۆپی پێی ڕووسیا و به‌رپرسانی یانه‌ی سیسكا مۆسكۆ كراوه.
لیۆند، بۆ ماوه‌ی 6 ساڵه ڕاهێنه‌ری یانه‌ی سیسكا مۆسكۆیه، ئه‌مساڵیش له شوێنی فابیۆ كاپێللۆ ڕاهێنه‌ری ئیتاڵی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی وه‌رگرت و توانی هه‌ڵبژارده‌ی ڕووسیا بۆ یۆرۆی 2016 سه‌ربخات، ئه‌م دهستكهوتهیش وای له فیدراسیۆنی ئه‌و وڵاته كرد كه گرێبه‌ستێكی تا ساڵی 2017 له‌گه‌ڵدا واژۆ بكه‌ن.