کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
دیاربه‌كر.. بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئاكپارتی ناڕه‌زایی لێ ده‌كه‌وێته‌وه
"بێزاربووين له شه‌ڕ"
K24- دیاربه‌كر
له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه بۆ هه‌ڵبژاردن، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له شاری دیاربه‌كر، باكووری كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری ساز كرد و له ئه‌نجامی پشتگیری به‌شداربووانی ئاپۆڕاكه، به كوردی به "سه‌ر سه‌ران، سه‌ر چاڤان" وه‌ڵامی دانه‌وه. له گوتاره‌كه‌یدا ڕای گه‌یاند كه ئه‌وان پێكه‌وه‌ژیانی كورد و تورك به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا و سه‌رۆكی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاكپارتی)، له‌میانی ئاپۆرایه‌كی جه‌ماوه‌ری كه بۆ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبه‌كه‌ی ساز كردبوو له شاری دیاربه‌كر، باسی له پرۆسه‌ی ئاشتی كرد كه ئه‌وان یه‌كه‌مجار پێی هه‌ستاون و ئاشته‌واییان ڕاگه‌یاندووه.
هاووڵاتیه‌كیش ئه‌و قسانه‌ی داوودئۆغڵۆ په‌سه‌ند ده‌كات و ده‌ڵێ: "ئێمه له شه‌ڕ بێزار بووین، ئاكپارتی پرۆسه‌ی ئاشتی هێنا، به‌ڵام هه‌ده‌په دژی وه‌ستا".
ئه‌م كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، ڕۆژی 29.10.2015 ئه‌نجامی دا كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ساڵیادی ڕاگه‌یاندنی كۆماری توركیا، خۆشی ڕایگه‌یاند كه به مه‌به‌ست ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌ڵبژاردووه و گوتی: "له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو، ئێش و ئازاری زۆرتان بینیوه له‌م وڵاته‌دا، به‌ڵام ئاكپارتی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دا كه قه‌ره‌بووی ئه‌و سته‌م و ئازارانه‌تان بدرێته‌وه".
مورات ئاڵتان كه دوكانداره له‌و شاره، بایه‌خێكی زۆر نادات به قسه‌كانی داوودئۆغڵۆ و ده‌ڵێ: "سیاسه‌تمه‌داره توركه‌كان دێن و واده‌ی گه‌وره ده‌ده‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی جێبه‌جێی بكه‌ن، خه‌ڵیش له‌وه تێگه‌یشتووه". سلێمان چتاك، كه هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ی ئه‌و شاره‌یه، ئه‌ویش به‌ڵگه بۆ ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه كه خه‌ڵكی باوه‌ڕی به قسه‌كانی ئه‌وان نه‌ماوه و ده‌ڵێ: "نیوه‌ی كورسییه‌كانی ئه‌و مه‌یدانه‌ی ئاپۆرا جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی لێ كرابوو، به‌تاڵ بوو".
ئه‌و مه‌یدانه‌ی كه داوودئۆغلۆ بانگه‌شه‌كه‌ی بۆ ده‌كرد، به هێزێكی زۆری سه‌ربازی ته‌نرابوو، ته‌نیا 2 كاتژمێریشی خایاند.