کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كانديدى پێشوو په‌رله‌مان خواردنگه‌يه‌ك ده‌كاته‌وه
پاڵێوراوى ليستى هاوپه‌يمانى نيشتمانى بوو
K24- سلێمانى
دواى ئه‌وه‌ى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق ده‌رنه‌چوو، وازى له كارى رێكخراوهيش هێناو بڕياريدا خواردنگه‌يه‌ك بكاته‌وه.
ژنێكی خەڵكی كه‌ركووك خواردنگەیەكی بچووكی لەناو بازاڕی سلێمانی داناوە، بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی خۆی پێ دابین بكات، ئەمەش دوای ئەوەی لە دوا ھەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق خۆی پاڵاوت، به‌ڵام دەنگی پێویستی بەدەست نەھێنا بۆ ئەوەی دەربچێت، ئێسته لە كاری رێكخراوەیی بە تەواوی دوور كه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌پێى ئه‌و زانياريانهى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، شوکریە سعید، کاندیدی لیستی ھاوپەیمانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌یلولی ٢٠١٤ ی په‌رلەمانی عێراق بوو، به‌ڵام نه‌يتوانى سەرکەوتوو بێت، وازی لە کاری چەند ساڵەی رێکخراوەیی ئافرەتانیش ھێنا و بڕياريدا، خواردنگەیەکی بچوک بکاتەوە، لە رێگە فرۆشتنی سەندویجەوە بژێوی ژیانی خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی دابین بکات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گوتى: "ھەرگیز شەرمم لەوە نەکردوە کە رۆژیک کاندید بووم و ئیسته دوکانی خواردنم ھەیە، بەڵام ھێشتا بینینی ئەو کەسانەی کە پۆستێک یان بەرپرسیاریهتیهکی سیاسیان ھەیە لە شوێنە میللی و گشتیەکانی کارکردن‌دا کاریکی دەگمەنە، کەچی لە وڵاتانی رۆژئاوا زۆر ئاساییه".
شوکریە، خه‌ڵكی شاری كه‌ركووكه و هیواخوازه ئەو کارەی دەستی پێکردووە بەکارێکی تاقەنە نێو نەبرێت، چونکە وەک خۆی ده‌ڵێت کار بۆ داھاتوویەک دەکات کە بازاڕ پڕ بكات لە دەستی کاری ژنان، کرانەوەی باشووری کوردستان بەرووی پێشکەوتنەکانی دونیا، پێویستی ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته ئاراوه مه‌ودای جیاكاری ره‌گه‌زی له‌نێوان ژن و پیاو كه‌مبێته‌وه.