کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فڕۆكه‌يه‌كى رووسيا به 224 سه‌رنشينه‌وه ده‌كه‌وێته خواره‌وه
دواى 23 خووله‌ك له هه‌ڵفڕينى فڕۆكه‌كه له سينا كه‌وتووه خواره‌وه
K24 - ھەولێر
فڕۆكەیەكی نەفەر ھەڵگری ڕوسيايى به 224 سەرنشینەوە دواى 23 خوله‌ك له ده‌ستپێكردنى گه‌شته‌كه‌ى، له ئاسمانى سينا، ده‌كه‌وێته خواره‌وه.
ئەمڕۆ شەممە 31.10.2015 فرۆكەیەكی نەفەر ھەڵگری ڕووسيايى لە جۆری ئێرباس 321، بە 224 سەرنشینەوە، له ئاسمانى سينا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و سه‌رجه‌مى سه‌رنيشنه‌كانى فڕۆكه‌كه، گيانييان له‌ده‌ستداوه.
به‌رپرسانى فڕۆكه‌خانه‌ى شه‌رم ئه‌لشه‌يخ رايانگه‌ياند، ته‌نها دواى 23 خووله‌ك، له ده‌ستپێكردنى گه‌شته‌كه‌ى، فڕۆكه‌كه هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى به فڕگه‌كه نه‌ماوه‌و له‌سه‌ر رادارى تاوه‌رى چاودێرى ونبووه.
فڕۆكه‌كه له ميسره‌وه به‌ره‌و شارى ساينت-پترسبۆرگى رووسيا به‌ڕێكه‌وتووه‌و 217 گه‌شتيارى رووسيايى هه‌ڵگرتووه كه 17يان منداڵن، له‌گه‌ڵ 8 كه‌س له تاقمى فڕۆكه‌كه،.
فڕۆكه‌كه سه‌ر به كۆمپانياى كۆگاليماڤياى فڕۆكه‌وانى رووسياييه و له كاتژمێر (5:20) خووله‌كى ئه‌مڕۆ به‌يانى گه‌شته‌كه‌ى ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام دواى 23 خووله‌ك، له ئاسمانى نيمچه دوورگه‌ى سينا، له نزيك پارێزگاى عه‌ريش (320 كيلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكوورى رۆژهه‌ڵاتى قاهيره‌ى پايته‌خت)، كه‌وتووه خواره‌وه.