کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بەھۆی ئاگرێك لە یانەیەكی شەوانەى ڕۆمانیا 27 كه‌س گیانيیان لەدەست دا
162 كه‌سى ديكه‌ش برينداربوون
K24 – هه‌ولێر
بەھۆی كەوتنەوەی ئاگرێكه‌وه لە یانەیەكی شەوانەی ڕۆمانیا 27 كەس گیانيیان لەدەست دا و 162ی ديكه‌ش بریندار بوون.
ئەمڕۆ شەممە (31.10.2015) دەزگاكانی بەرگری شارستانی ڕۆمانیا ڕایانگەیاند، درەنگانێكی شەوی ڕابردوو ئاگرێكی گەورە لەیانەیەكی شەوانە لە بوخارستی پایتەختی ڕۆمانیا كەوتۆتەوە و به‌هۆيه‌وه 27 كەس گیانيیان لە دەست داوە.
تيمه‌كانى بەرگری شارستانی ڕۆمانیا ڕایانگەیاند، كەوتنەوەی ئاگرەكە لە كاتێكدابووە، بەشێكی زۆری دەرگاكانی یانەكە بەھۆی سەرماو پاراستنی ره‌وشى ئەمنی داخرابوون.
لەكاتی كه‌وتنه‌وه ئاگرەكە زياتر له 400 كەس له‌نێو يانه‌كه، گیریان خوارد و دواتر له‌لايه‌ن تيمه‌كانى فرياكه‌وتنه‌وه رزگاركران.
به‌و هۆيه‌وه، چه‌ندان كه‌س دووچارى پشووته‌نگى بوون، نەیانتوانی خۆیان دەرباز بكەن.
تاكو ئێستاش ھۆكاری ئاگر كەوتنەوەكە رانه‌گه‌يه‌نراوه، به‌ڵام تيمى به‌رگرى شارستانى رۆمانيا رايگه‌ياند، لێكۆڵينه‌وه‌ى ورد له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.