کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌ڵمانيا و نه‌مسا له‌سه‌ر داخستنى سنووره هاوبهشهكانييان رێكده‌كه‌ون
پێنج خاڵى سنوورى نێوانييان داده‌خه‌ن
K24 - هه‌ولێر
هه‌فتانه به هه‌زاران په‌نابه‌ر ده‌گه‌نه ئهڵمانياو نه‌مسا، هه‌ردوو وڵاتيش له‌سه‌ر داخستنى سنووره هاوبهشهكانييان و رێگريكردن له لێشاوى په‌نابه‌ران ده‌گه‌نه رێككه‌وتن.
به مه‌به‌ستى راگرتنى شه‌پۆلى په‌نابه‌ران كه هه‌فتانه به هه‌زاران كۆچبه‌ر، سنوورى وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌بڕن و ده‌گه‌نه هه‌ردوو وڵاتى ئه‌ڵمانيا و نه‌مسا، وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌ڵمانيا دوێنێ هه‌ينى رايگه‌ياند، له‌گه‌ڵ نه‌مسا له‌سه‌ر داخستنى پێنج ده‌روازه‌ى سنوورى نێوانييان رێككه‌وتوون.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌ڵمانيان له بهياننامهيهكدارايگهياندووه، به‌رلين ده‌يه‌وێت به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ نه‌مسا، به‌رنامه‌ى داخستنى پێنج خاڵى سنوورى له‌گه‌ڵ دابڕێژێت.
بهياننامهيهكه، به‌بێ ئه‌وه‌ى ورده‌كارى به‌رنامه‌كه ئاشكرا بكات، ئاماژه‌ى به‌وه كرووه، دواى داڕشتنى به‌رنامه‌كه، راسته‌وخۆ ده‌كه‌وێته وارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌هۆى شه‌ڕى ناوخۆى سووريا و به‌شێك له وڵاتانى ئه‌فه‌ريقا، شه‌پۆلێكى گه‌وره‌ى په‌نابه‌ران له شه‌ش مانگى دووه‌مى 2015، رووى له وڵاتانى ئه‌وروپا كردووه و تا ئێستاش به‌رده‌وامى هه‌يه.
يه‌كێتى ئه‌وروپاش بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و قه‌يرانه مرۆييه، له هه‌وڵه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئه‌ندام له يه‌كێتييه‌كه به‌رده‌وامه و تا ئێستا نه‌يانتوانيوه هيچ چاسهرهرێكى ريشه‌يى بۆ قه‌يرانه‌كه دابنێن.