کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
چين.. 17 كرێكار گيانييان له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر
ئاژانسه‌كانى هه‌واڵى چين بڵاوييانكردووهتهوه، له‌كاتى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى باڵهخانهيهك، له ويلايه‌تى هينانى ناوه‌ڕاست وڵات، 17 كرێكار گيانييان له‌ده‌ستدا و 23ى ديكه‌ش برينداربوون.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، باڵه‌خانه‌كه له ساڵه‌كانى نه‌وه‌د بنياتنراوهو كرێكاره‌كان ويستوويانه دوو نهۆمى ديكه‌ى بۆ زياد بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆى بهرگهنهگرتنهوه به‌شێكى باڵه‌خانه‌كه، داڕووخاوه.
دواتر تيمه‌كانى فرياكه‌وتن، هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ڕان و پشكنينيان له‌ژێر داروپه‌ردووى باڵه‌خانه داڕووخاوهكهدا، به‌دواى كرێكاره رزگاربووه‌كان ئه‌نجامدا.
ئاژانسى هه‌واڵى "چينى نوێ" بڵاويكردووه‌ته‌وه، حكومه‌تى خۆجێيى له ناوه‌ى يوانگ، رايگه‌ياندووه، هه‌ڵمه‌تى پشكنين به‌دواى دهربازبووهكان كۆتايى پێهاتووه و 5 له بريندارانى رووداوه‌كه‌ش، برينهكانييان سه‌خته.