ئەسعەد ئیسماعیل
پەیامنێر
یاریزانێكی یانه‌ی هه‌ولێر بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كرێ
له لایه‌ن سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقه‌وه پێوه‌ندی پێوه كراوه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
له ئێسته‌دا هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئۆلمپی عێراق سه‌رقاڵی ئاماده‌كاری و كۆكردنه‌وه‌ی یاریزانه‌كانه، له‌م پێناوه‌یشدا یاریزانێكی كوردی یانه‌ی هه‌ولێر بووه ئامانجی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (31.10.2015) هه‌واڵی پێوه‌ندیكردنی ڕێكار هاشم، یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێره به هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلمپی عێراقه‌وه بڵاو كرایه‌وه، ئه‌م یاریزانه له لایه‌ن عه‌بدولخاق مه‌سعوود، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقه‌وه به فه‌رمی پێوه‌ندی پێوه كراوه كه خۆی بۆ یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلمپی عێراق ئاماده بكات.
ڕێكار هاشم، هاوینی ڕابردوو به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له یانه‌ی هه‌ندرێنه‌وه بۆ ڕیزه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر گواسترایه‌وه، له ئێسته‌یشدا ئاستێكی به‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات، ده‌بێته یه‌كه‌مین كوردیش له هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلمپی عێراق یاری ده‌كات، له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌یش نیاز محه‌مه‌د كه یاریزانێكی دیكه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ ڕیزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می تۆپی پێی عێراق بانگهێشت كرا.