کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئێران: ئاماده‌ين هه‌زاران سه‌رباز ره‌وانه‌ى سووريا بكه‌ين
له‌كوێ مه‌ترسى له‌سه‌ر ئالولبه‌يت هه‌بێت، ئێرانييه‌كان له‌وێن
K24 - هه‌ولێر
فه‌رمانده‌يه‌كى سوپاى پاسه‌وانى شۆڕشى ئيسلامى ئێران ئاماده‌يى وڵاته‌كه‌ى بۆ ناردنى هه‌زاران سه‌ربازى ئێران بۆ سووريا نيشاندا.
جه‌نه‌ڕاڵ عه‌لى ئه‌سغه‌ر جۆريزاده، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕى هه‌واڵى "جه‌وان"ى ئێران رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌يه هه‌زاران سه‌ربازى ئێران ره‌وانه‌ى سووريا بكات، به مه‌رجێك ئايه‌توڵڵا عه‌لى خامه‌نائى، رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئيسلامى ئێران رێگايان پێ بدات.
جۆريزاده، له دواى كوشتنى هه‌ريه‌ك له فه‌رمانده‌كانى ئێران "عه‌بدوڵڵا باقرى" و "ئه‌مين كه‌ريمى" له سووريا، له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ئاماژه‌ى به پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى وه‌ڵاته‌كه‌ى ده‌كات و گوتى: "له‌هه‌ر شوێنێك پێگه‌ى ئالولبه‌يت بكه‌وێته مه‌ترسييه‌وه، ئێرانييه‌كان له‌وێ ئاماده‌ده‌بن".
ئه‌و سه‌ركرده‌يه‌ى سوپاى ئێران ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئێران وه‌كو راوێژكارى سه‌ربازى و پێشكه‌شكردنى پاڵشتييه لۆجستييه‌كان بۆ سوپاى ئه‌سه‌د له سووريان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خامه‌نائى رێگايان پێ بده‌ن، ئاماده‌ن به هه‌زاران سه‌ربازى ديكه ره‌وانه‌ى ئه‌و وڵاته بكه‌ن.
ئه‌و يه‌كه‌يه‌ى جۆريزاده، سه‌ركردايه‌تى ده‌كات، ئه‌ركييان پاسه‌وانيكردنى به‌رپرسانى ئێرانه، وه‌ك ئه‌ندامانى په‌رله‌مان، سه‌رۆك كۆمار و وه‌زيرانى پێشوو، به‌هۆى تيرۆركردنى چه‌ند به‌رپرسێكى حكوومى ئه‌وكات، ئه‌م يه‌كه‌ى پاسه‌وانى سووپا، دواى سه‌ركه‌وتنى شۆڕشى ئيسلامى ئێران 1979 پێكهێنرا.