کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ده‌رچووانى ساڵى يه‌كه‌م له 3 نمره زياتريان پێ ده‌درێ
بڕياره‌كه بۆ قوتابيانى پۆلى دوانزه‌يه‌مه
K24 – ھەولێر
ده‌رچووانى ساڵى يه‌كه‌مى قوتابيانى پۆلى دوانزه‌يه‌م به‌جياواز له‌گه‌ڵ ده‌رچووانى ساڵى دووه‌م زياتر له 3 نمره وه‌رده‌گرن.
سەبارەت بە پێدانی سێ نمرە بە قوتابیانەی پۆلی دوانزەیەم کە ساڵەکەیان بە نەکەوتن بۆ هەژمار کراوە، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايده‌گه‌يه‌نێ كه پێمان باشه ده‌رچووانى ساڵى يه‌كه‌مى پۆلى دوانزه‌يه‌م به جياواز له‌گه‌ل ده‌رچووانى ساڵى دووه‌م زياتر له 21 نمره وه‌ربگرن.
دوێنى هه‌ينى (30.10.2015) وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه كه كۆپييه‌كى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، تێيدا هاتووه: "سەبارەت بە پێدانی 3 نمرە بەو قوتابیانەی پۆلی دوانزەیەم کە ساڵەکەیان بە نەکەوتن بۆ هەژمار کراوە و لە بنەڕەتدا وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دەیدات، پێمان باشە ئەگەر قوتابیانی ساڵی دووەم ۲۱ نمرە وەربگرن، لە هەمانکاتدا با قوتابیانی ساڵی یەکەم بە کەمێک جیاوازییەوە زیاتر وەربگرن".
هه‌ر له‌و راگه‌يانراوه‌شدا هاتووه: "بڕیارەکانی چاککردنی تێکڕا (تحسین معدل)، ساڵی نەکەوتن، بەشداریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزە بە هۆی بەرگریکردن لە نیشتمان و شەڕی تیرۆریستان، بەشداربوونی ئەو قوتابییە دەرەکیانەی کە لە چوار وانە کەوتبوون، ئارەزوومەندکردنی هەر قوتابخانەیەک بۆ منداڵە شەهیدە سەربەرزەکانی کوردستان، هەمووی لە بەرژەوەندی قوتابیان و گەلەکەماندا بوونە و ئێمە دڵخۆشین بەو خزمەتکردنە".