کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رووسيا 50 رۆژ خێزانێكى كورد له فڕۆكه‌خانه ده‌هێڵێته‌وه
به‌بيانووى ساخته‌بوونى پاسپۆرت و ڤيزاكانييان
K24 - هه‌ولێر
له ره‌وشێكى سيناريۆئاسادا، خێزانێكى كوردى رۆژئاوا، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر رووسيا و ده‌سه‌ڵاتدارانى وڵاته‌كه‌ش، به‌بيانووى ساخته‌بوونى ڤيزاكانييان، ماوه‌ى 50 رۆژ له فڕۆكه‌خانه‌ى شيريميتيڤۆى مۆسكۆى پايته‌خت ده‌يانهێڵنه‌وه.
به‌گوێره‌ى ماڵپه‌ڕى (CNN)، خێزانه‌كه له دايك و باوك و 4 منداڵ پێكهاتوون، له رۆژئاواى كوردستانه‌وه خۆيان گه‌ياندووه‌ته هه‌ولێرى پايته‌خت، دواتر له رێگاى كه‌سه نزيكه‌كانييان توانيويانه ڤيزاى رووسيا وه‌ربگرن و له فڕگه‌ى هه‌ولێر بۆ ئيسته‌نبول و دواتريش خۆيان بگه‌يه‌ننه مۆسكۆى پايته‌ختى رووسيا.
به گه‌يشتنى ئه‌و خێزانه شه‌ش كه‌سييه بۆ مۆسكۆ، هيوايه‌كى ژيانييان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر له فڕۆكه‌خانه‌ى شيريميتيڤۆ، له‌لايه‌ن به‌رپرسانى فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه پێيان ده‌گوترێت، ڤيزاكانتان ساخته‌يه و ماوه‌ى 50 رۆژ له نێو فڕگه‌كه ده‌مێننه‌وه رێگايان پێ‌نادرێت بچنه نێو خاكى رووسياوه.
له‌ماوه‌ى ئه‌و 50 رۆژه‌دا، ئه‌و خێزانه كورده، ژوورێكى فڕۆكه‌خانه‌كه‌يان راخستووه و كردوويانه‌ته په‌ناگه‌ى خۆيان و زۆربه‌ى كاته‌كانييان له‌و تاقه ژووره‌دا به‌سه‌ر بردووه.
ژوورێك بۆ خه‌وتن
له‌و ماوه‌يه‌دا، رێكخراوى يونيسێفى سه‌ر به نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، هاوكارى و خۆراكى پێشكه‌ش به‌و خێزانه كردووه و گوشاره‌كانى له‌سه‌ر كارگێڕى فڕۆكه‌خانه‌كه چڕكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ژوورێكيان پێبده‌ن و تێيدا بحه‌وێنه‌وه و خۆيان له سه‌رماى مۆسكۆ بپارێزن.
ده‌سته‌ى كارگێڕى فڕۆكه‌خانه‌كه، ره‌زامه‌ندييان له‌سه‌ر پێدانى ژوورێك بۆ ئه‌و خێزانه كورده داوه، به‌ڵام به‌رۆژ ده‌بێت ئه‌و ژوور چۆڵ بكه‌ن و له‌سه‌ر زه‌وى نێوهۆڵه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌كه، خۆيان و كه‌لوپه‌له‌كانييان ژيان ده‌گوزه‌رێنن، به تابلۆيه‌كى ئينگليزيش له‌سه‌ر كه‌لوپله‌كانييان نووسيوه: "تكايه ده‌ستكارى ئه‌و كه‌لوپه‌لانه مه‌كه‌ن".
حه‌سه‌ن عه‌بدۆ ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، سه‌رۆكى خێزانه‌وه ده‌ڵێت: "له ره‌وشێكى خراپ‌دا ده‌ژين، له‌لايه‌ك به‌هۆى بارودۆخى خراپى سووريا، ناتوانين بگه‌ڕێينه‌وه، له‌لايه‌كى ديكه‌ش، سه‌ره‌ڕاى رێكاره ياساييه‌كانمان، به‌ڵام مۆسكۆ رێگامان پێناده‌ن، پێ بنێينه ناو خاكه‌كه‌يان".
ياسا تونده‌كانى په‌نارێتى له رووسيا
به بڕواى عه‌بدۆ، په‌يوه‌ندييه‌كى پته‌و له‌نێوان مۆسكۆ و به‌شارد ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووريادا هه‌يه، ئه‌مه‌ش وايكردووه، ئه‌و وڵاته، ياسايه‌كى توندتڕ له به‌رانبه‌ر په‌نابه‌رانى سووريا په‌يڕه‌و بكات و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌واندا دروست بكات.
پێشووتريش عه‌بدۆ، داواى له ده‌سه‌ڵاتدارانى فڕۆكه‌خانه‌كه كردووه، رێگايان پێ بده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه ئيسته‌نبول و له‌وێوه بۆ هه‌ولێر، به‌ڵام رێگايان پێنه‌دراوه.
له‌م باره‌يه‌وه ماريا زاخارۆڤا، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايگه‌ياندووه، تا كۆتايى مانگى ئه‌لوولى 2015، وڵاته‌كه‌ى پێشوازى له يه‌ك مليۆن په‌نابه‌رى ئۆكرانيا و 8 هه‌زارى سووريا كردووه و مۆسكۆ نايه‌وێت ئاسانكارى بۆ هاتنى په‌نابه‌ران بكات، به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وروپا، كه لێشاوى په‌نابه‌ران رووى تێكردووه،
هه‌روه‌ها راشيگه‌ياندووه، ئه‌وه‌ى ده‌يه‌وێت مافى په‌نابه‌رێتى له رووسيا پێ بدرێت، پێويسته له رێگاى به‌ڵگه‌نامه و ڤيزاى ياسايى و دروسته‌وه، ئه‌و داوايه له مۆسكۆ بكات.
به‌ڵام پارێزه‌رى ئه‌و خێزانه كورده رايگه‌ياندووه، ده‌سه‌ڵاتدارانى سووريا، راست و دروستى به‌ڵگه‌نامه و پاسپۆرته‌كانى ئه‌و خێزانه‌يان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه، له ئێستاشدا ده‌سه‌ڵاتدارانى رووسيا، سه‌رقاڵى دووباره پشكنينى پاسپۆرته‌كانى ئه‌و خێزانه كورده‌ن و له داهاتوويه‌كى نزيكيشدا، بڕيار له باره‌ى ئه‌و كه‌يسه‌وه ده‌ده‌ن.
هه‌ڵمه‌تى راگه‌ياندن
تاكه شتێك كه يارمه‌تى ئه‌و خێزانه كورده‌ى داوه، هه‌ڵمه‌تێكى بچووكى راگه‌ياندنه، ئه‌ويش له رێگاى گرته‌يه‌كى كورتى ڤيديۆييه‌وه، كوڕه ته‌مه‌ن 13 ساڵه‌كه‌ى محه‌مه‌د عه‌بدۆ، به‌ناوى رێناس تێيدا ده‌رده‌كه‌وێت و باس له‌و ره‌وشه ناهه‌مواره‌ى خێزانه‌كه‌يان ده‌كات، تێيدا داوا له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه گوێيان له ده‌نگى ده‌بێت و ده‌يبينن، بۆ ئه‌وه‌ى به‌هانايانه‌وه بچن.
به‌ڵام باوكى رێناس، بۆ (CNN) ده‌ده‌وێت و ده‌ڵێت: "به‌رپرس و فه‌رمانبه‌رانى فڕۆكه‌خانه‌كه وه‌ك تيرۆريستێك مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ كردووم، ئايا من له تيرۆريستان ده‌چم؟ ئايا به‌و شێوه‌يه له‌به‌رچاوى هاوسه‌ر و چوار له منداڵه‌كانى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ باوكێكدا ده‌كرێت؟ له‌كاتێكدا هه‌موو هيوايه‌كييان بۆ ئه‌وه‌يه، له ژيانێكى سرووشتيدا بژين و رێز له كه‌رامه‌ت و مرۆڤايه‌تييان بگيرێت".