کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
یانه‌ی فه‌نه‌رباخچه له یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی برده‌وه
كوڕه شاهانه‌كانی مه‌درید ئاستێكی خراپیان پێشكه‌ش كرد
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
له خولی تۆپی باسكه‌ی یانه‌كانی ئه‌ورووپا، یانه‌ی ڕیال مه‌درید له به‌رانبه‌ر یانه‌ی فه‌نه‌رباخچه زه‌بڕێكی كوشنده‌ی پێكه‌وت، ئه‌مه‌یش سێیه‌مین شكستی یانه شاهانه‌كه بوو له‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌دا.
یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی هه‌ڵگری ناسناوی وه‌رزی ڕابردوو، له‌م یارییه‌دا 66 ـ 77 خاڵ یارییه‌كه‌ی به یانه‌كه‌ی شاری ئیسته‌نبوولی توركیا دۆڕاند، له‌م یارییه كوڕه شاهانه‌كان زۆر خراپ ده‌ركه‌وتن و له كۆی 28 هه‌وڵدان ته‌نیا 3 لێدانی سێ خاڵیان وه‌رگرت.
یانه‌ی فه‌نه‌رباخچه به بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی ڕیال مه‌درید، تاڕاده‌یه‌ك برینه‌كانی شكستی ڕابردووی سارێژ كرد، كاتێك به یانه‌ی ستراسبورگ دۆڕا بوو، له‌م یارییه‌دا ئۆدۆ لویجی داتۆمی ئاستێكی باڵای پێشكه‌ش كرد و به ته‌نیا 15 خاڵی ده‌ستخست.