کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پێشمه‌رگه له پێشڕه‌ويدايه
له ميحوه‌رى باشيكه‌وه هێرش كرايه سه‌ر داعش
K24 – ھەولێر
هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له ميحوه‌رى باشيك، پاشه‌كشه‌يان به داعش كردووه و چاوه‌ڕوانى فه‌رمانى سه‌رووى خۆيانن بۆ ئه‌وه‌ى هێرشى ديكه بكه‌ن.
به‌گوته‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه داعش هيچ ده‌رفه‌تێكى له ده‌ستدا نه‌ماوه و هه‌ميشه شكست ده‌خوات، به‌تايبه‌تى له ميحوه‌رى باشيك 25 كيلۆمه‌تر له‌سه‌ر ده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه پاشه‌كشه‌ى پێكراوه.
به‌پێى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه ئه‌مڕۆ شه‌ممه (31.10.2015) هێزه‌كانى پێشمه‌رگه 25 كیلۆمه‌تر پاشەکشەیان بە چەکدارانی رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) کردووە لە میحوەری باشیک، فەرماندە سەربازییەکانی ئەم سنوورەش چاوەڕوانی فه‌رمانی سەرووی خۆیانن بۆ ئه‌وه‌ى پێشڕه‌وى زياتر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها پێشمەرگەکان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه داعش ھیچ دەرفەتێکی لەدەست نەماوە و ھەمیشە لە ھێرشەکانی شکست دەخوات, ئێسته‌ش دەیانەوێت, بەرمیلی بۆمبرێژکراو بە خۆکوژەکانەوە بنێرنە سەنگەرەکان, بەڵام لەمەشدا سەرکەوتوو نەبوون.
باشیک, دەکەوێتە باکووری رۆژهه‌ڵاتى شاری مووسڵ و ١٢کم لە سەنتەری پارێزگای نەینەوا دوورە.
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.