کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كوردستان 24 ده‌ستی به په‌خش كرد
دامه‌زراوه‌ی ڕاگه‌یاندن و توێژینه‌وه‌ی كوردستان 24 (K24)، ده‌ستی به په‌خشه‌كانی خۆی كرد.
دامه‌زراوه‌ی ڕاگه‌یاندن و توێژینه‌وه‌ی كوردستان 24 (K24)، ده‌ستی به په‌خشه‌كانی خۆی كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (31.10.2015) كاتژمێر 8:00 به‌كاتی هه‌ولێر، ته‌له‌ڤزیۆنی كوردستان 24 كه یه‌كێكه له به‌شه‌كانی دامه‌زراوه‌ی ڕاگه‌یاندن و توێژینه‌وه‌ی كوردستان 24، به ڕووماڵێكی هه‌واڵ، ده‌ستی به په‌خشی خۆی كرد. پێشتریش شه‌وی 28.10.2015 په‌خشی ڕادیۆكه‌ی ڕاگه‌یاند كه له‌سه‌ر شه‌پۆلی 99.7 مێگا هێرتز په‌خش ده‌كرێ.
هه‌ر سێ به‌شه‌كه‌ی كوردستان 24 (ته‌له‌ڤزیۆن، ڕادیۆ و وێبسایت)، بۆ ماوه‌ی دوو مانگ په‌خشه‌كانی به‌شێوه‌ی ئه‌زموونی بڵاو ده‌كاته‌وه.
كردنه‌وه‌ی K24 هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه به ڕووماڵێكی تایبه‌ت و له ڕێی نووسینگه‌كانی خۆیه‌وه له باكووری كوردستان و توركیا، سات به ساتی هه‌ڵبژاردن و پێشهاته‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ و به‌رفراوان ڕووماڵ ده‌كا.
جگه له ته‌له‌ڤزیۆن و ڕادیۆ، دامه‌زراوه‌ی كوردستان 24 وێبسایتێكی فراوانی هه‌یه كه جگه له هه‌ردوو زاراوه‌ی كرمانجی و سۆرانی، به زمانه‌كانی ئینگلیزی، عه‌ره‌بی و توركی په‌خش ده‌كرێت و ئومێد و خه‌ونی داهاتووی ئه‌وه‌یه، بتوانێ به هه‌موو زمانه زیندووه‌كانی جیهان، ڕووماڵ و بابه‌ته‌كانی بڵاو بكاته‌وه. ماڵپه‌ڕه‌كه كۆمه‌ڵێ تایبه‌تمه‌ندی نوێی تێدایه كه بۆ خوێنه‌رانی كورد، نوێیه. به‌ڵام له ئێسته‌دا وه‌كوو په‌خشی ئه‌زموونی، ته‌نیا هه‌ردوو به‌شی سۆرانی و كرمانجی و زمانی ئینگلیزی بڵاو ده‌بێته‌وه له داهاتوویه‌كی نزیكدا، به‌شی توركی و عه‌ره‌بیش په‌خش ده‌كرێت.
له ڕێگه‌ی ده‌زگه میدیایی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، چه‌ندان جار واده‌ی كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، بۆیه باس له‌وه ده‌كرێ كه له واده‌ی خۆی دوا كه‌وتووه، له‌و باره‌یه‌وه نووره‌دین وه‌یسی، دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كوردستان 24 به ماڵپه‌ڕی (K24)ی گوت: "به‌پێچه‌وانه‌وه، به خێراییه‌كی پێوانه‌یی توانیمان ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ی شاره‌زای میدیا و دامه‌زراندنی ده‌زگه‌ی میدیایی گه‌وره بێت، ده‌زانێ كه درووستكردنی باڵه‌خانه‌ی كه‌ناڵ له بناغه‌وه، به‌پێی ستانداردی جیهانی بۆ كه‌ناڵه پرۆفیشناڵه‌كان و ڕاهێنان به كارمه‌ندان و ئاماده‌كردنی پلانی كار به كه‌متر له ساڵێك، كارێكی ئه‌سته‌مه، به‌ڵام كاری تیم و ماندوونه‌ناسیی ستافهكانی كوردستان 24، توانی به‌و كاته پێوانه‌ییه بیگه‌یه‌نێته قۆناغی كردنه‌وه". گوتیشی: "ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له یاد بێت، دامه‌زراندنی كه‌ناڵه‌كه، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ شه‌ڕی دژواری كوردستان دژ به داعش و قه‌یرانی ئابووری كه كاریگه‌رییان به‌سه‌ر هه‌موو پڕۆژه‌كانی باشووری كوردستانه‌وه هه‌بووه".
كوردستان 24 پڕۆژه‌یه‌كی میدیاییه به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌ڕه‌نسا (France24) دامه‌زراوه و سوودی له ئه‌زموونی ئه‌و كه‌ناڵه جیهانییه وه‌رگرتووه. كه‌ناڵه‌كه تێكه‌ڵه‌یه‌ك ده‌بێت له هه‌واڵ و به‌رنامه، بهرنامهكانیشی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه كورت و پوخت و هه‌مه‌ڕه‌نگن.
جیا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان، به‌غدا، ئه‌نقه‌ره، ئیسته‌نبووڵ، چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ئۆفیسی هه‌یه و له زۆربه‌شیان ستۆدیۆی تایبه‌تی ده‌بێت كه له توانایاندایه به‌رنامه و هه‌واڵی ڕاسته‌وخۆ پێشكه‌ش بكه‌ن. له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا، له ئه‌مه‌ریكاوه به‌رنامه‌ی تایبه‌تی به زمانی ئینگلیزی ده‌بێت، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌كه بۆ به‌شێكی دیكه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌زگه‌كه كه بریتییه له كردنه‌وه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی K24 International به زمانی ئینگلیزی.
كوردستان 24 له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی كاره‌كانییه‌وه، "په‌یامی نیشتمانی-نه‌ته‌وه‌یی و به‌هێزكردنی ڕۆڵی ڕاگه‌یاندن له كوردستان"ی به‌رز كردووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێ به دروشمی "بمانبینه، خۆت ببینه" له ته‌له‌ڤزیۆن، ڕادیۆ، وێبسایت و سۆشیاڵ میدیاكانی، هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامه بێت و په‌نجه‌ره‌یه‌ك بێت بۆ هه‌موو كوردستانیان.
جگه له‌وه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه‌ی به كوالیتی HD ده‌بێت، ڕادیۆكه‌شی به تازه‌ترین سیسته‌می ئه‌و بواره كار ده‌كات و ڕادیۆیه‌كی هه‌مه‌ڕه‌نگ ده‌بێت، وێبسایتی K24 مه‌ودایه‌كی فراوانی ده‌بێت، به هه‌ردوو زاراوه‌ی سۆرانی و كرمانجی و به زمانه‌كانی: ئینگلیزی، عه‌ره‌بی و توركی بڵاو ده‌بێته‌وه، تێیدا بینه‌ر و خوێنه‌ر ده‌توانێ ته‌له‌فزیۆنه‌كه به ڕاسته‌وخۆیی ببینێ و ته‌واوی به‌رنامه‌كانیش دوای ماوه‌یه‌ك له په‌خشكردنی، له‌وێدا ده‌بینێت، هه‌ر له ڕێی وێبسایتهكهشهوه، ده‌توانن به‌شداری له بابه‌ت و به‌رنامه‌كانی كوردستان24 بكه‌ن.