کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
یانه‌ی ریال مه‌درید شوێنی خۆی له لوتكه‌ی خوله‌كه قایمتر كرد
ئه‌مجاره‌یان یانه‌ی لاس پالمَاس بووه قوربانی
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌م هه‌فته‌یه‌یش له مه‌ترسی دابه‌زین بۆ خانه‌كانی خواره‌وه رزگاری بوو، كاتێك به 3 گۆڵ، سێ خاڵیان له یانه‌ی لاس پاڵماسی میوانیان وه‌رگرت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه (31.10.2015)، له میانه‌ی یارییه‌كانی لالیگای ئیسپانیا، له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، یانه‌ی ریال مه‌درید میوانداریی یانه‌ی لاس پاڵماسی كرد.
له ده‌ستپێكی نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه، ئیسكۆ، یاریزانی لاوی یانه‌كه له خوله‌كی 4 كلیلی گۆڵه‌كانی یانه‌كه‌ی كرده‌وه، دواتر له خوله‌كی 14 كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره پورتوگالیه‌كه گۆڵی دووه‌می بۆ مێرینگی زیاد كرد و كۆی گۆڵه‌كانیش بۆ 8 گۆڵ به‌رز كرده‌وه.
له خوله‌كی 38ـدا، هێرنان دانیێل، یاریزانی یانه‌ی لاس پاڵماس جیاوازییه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه، كاتێكی تاكه گۆڵی یانه‌كه‌ی تۆمار كرد، به‌ر له ته‌واوبوونی ئه‌م گێمه‌یش، خیسی رۆدریگێز به تۆماركردنی گۆڵی سێیه‌م وڵامی ئه‌و تاكه گۆڵه‌ی یانه‌ی لاس پاڵماسی دایه‌وه.
یانه‌ی ریال مه‌درید كۆی خاڵه‌كانی بۆ 24 خاڵ به‌رز كرده‌وه و هه‌ر پێشه‌نگی خوله‌كه‌یه مایه‌وه، یانه‌ی لاس پاڵماسیش به ته‌نیا 6 خاڵ، له دواخانه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه چه‌قیوه.