کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ى پۆستى ئه‌ليكترۆنى كلينتۆن بڵاوده‌كرێنه‌وه
ئيمه‌يڵى تايبه‌تى خۆى بۆ كارى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى به‌كارهێناوه
K24 - هه‌ولێر
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، له كۆتايى ئه‌م مانگه چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌يه‌كى ديكه‌ى له پۆستى ئه‌ليكترۆنى هيلارى كلينتۆن، وه‌زيرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ى فه‌رمانێكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ئه‌مه‌ريكا، بڕياره نزيكه‌ى 7 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ى نێو پۆستى ئه‌ليكترۆنى تايبه‌تى هيلارى كلينتۆن، وه‌زيرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، بڵاوبكرێنه‌وه، كه پێشووتر له‌لايه‌ن كارمه‌ندان و تيمه وه‌زارييه‌كه‌ى ناوبراو، ره‌شكراونه‌ته‌وه.
به‌و جۆره‌ش رێژه‌يه‌كى زۆرى جه‌ماوه‌ر، ده‌توانن ناوه‌ڕێكى نيوه‌ى پۆسته ئه‌ليكترۆنييه‌كانى كلينتۆن ببينن، كه پاڵێوراوى داهاتووى ديموكراته‌كانه له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو، بۆ سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا.
پێشووتر، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياندبوو، كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌و پۆستى ئه‌ليكترۆنى، له ئيمه‌يڵى تايبه‌تى وه‌زيرى ده‌ره‌وه له‌نێوان ساڵه‌كانى (2009-2013) ره‌شكراونه‌ته‌وه، هه‌ندێك له‌و ئيمه‌يڵ و به‌ڵگه‌نامانه‌ش، په‌يوه‌ندييان به ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى وڵاته‌كه هه‌يه و به زانيارى نهێنى پۆلێنكراون.
به‌كارهێنانى ئيمه‌يڵى كه‌سى كلينتۆن تايبه‌ت به خؤى، له‌و كاته‌ى له پۆستى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌دا بووه، رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ى زۆر بووه‌وه، هه‌رچه‌نده كلينتۆن كاره‌كانى خۆى به ياسايى ناوبردبوو، به‌ڵام داواى لێبوردنى كرد.