کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌مه‌ريكا به ستراتيژێكى نوێ رووبه‌ڕووى داعش ده‌بێته‌وه
ئۆپه‌راسيۆنێك له سووريا ئه‌نجام ده‌دا
K24- ژوورى هه‌واڵ
پنتاگۆن، رايده‌گه‌ينێ هه‌ڵمه‌ته‌كانى بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى داعش له سووريا و عێراق چڕتر ده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا رايده‌گه‌ينێ كه حكوومه‌تى ئه‌مه‌ريكا بڕياريداوه هه‌ڵمه‌ته‌كانى بۆ له‌ناوبردنى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) چڕتر بكاته‌وه‌و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ستراتيژێكى نوێ ده‌خه‌نه كار.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (31.10.2015) وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا (پناتگۆن) له به‌ياننامه‌يه‌كدا بڵاويكرده‌وه: "ئه‌مه‌ريكا به جياواز له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌ت و هێرشه‌كانى رابردووى له سووريا و عێراقدا به چڕى كار له‌سه‌ر پێنج خاڵى گرنگ ده‌كات بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى داعش، ئه‌ميش له رێگه‌ى گۆڕانكارى له شێوازى به‌رنامه راهێنان و به‌كارهێنانى چه‌كى پێشكه‌وتووتر خستنه‌ڕووى ئه‌زموونى سه‌رده‌ميانه، به‌جۆرێك پلان و ته‌كتيكه‌كانى داعش پووچه‌ڵ بكاته‌وه".
هه‌ر له‌و به‌يانه‌شدا هاتووه: "ئه‌مه‌ريكا به نيازه ئۆپه‌راسيۆنێك له سووريا ئه‌نجامبدا به‌جۆرێك 50 راوێژكارى تايبه‌تى سه‌ربازى له ئاسمانى باكوورى سووريا دابه‌زێنێته خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پاڵپشتى هێزه ناوخۆييه‌كانى سووريا بكات تا ئه‌و كاته‌ى ره‌ققه‌ى پايته‌ختى داعش رزگار ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه كه بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و ئۆپه‌راسيۆنه‌ش، يه‌كه‌م هه‌نگاو بريتيى ده‌بێت له كۆنتڕۆڵكردنى سنووره‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و سووريا بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له هه‌ر هاوكاريه‌ك بكات كه بۆ داعش بچێت.
به‌ر له مانگێك رووسيا يه‌كه‌م گورزى ئاسمانى له نێو خاكى سووريادا وه‌شاند و ناڕه‌زايى ئه‌مه‌ريكا و وڵاتانى ئه‌وروپاى لێكه‌وته‌وه، گوايه مه‌رامى مۆسكۆ به ئامانج گرتنى ئۆپۆزيسيۆنى سووريايه نه‌ك داعش.