کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ی توركیا ده‌ستی پێ كرد
ده‌میرتاش چاوی له سێیه‌مییه
K24- ئه‌نقه‌ره
له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌مڕۆوه هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا ده‌ستی پێ كرد و 15 ملیۆن هاووڵاتی باكووری كوردستانیش ده‌توانن بچنه سه‌ر سندووقه‌كان.
كاتژمێر 7:00ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (1.11.2015) هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ی توركیا ده‌ستی پێ كرد و زیاتر له 54 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، له نێویاندا 15 ملیۆن كه‌س هاووڵاتی باكووری كوردستانن.
پاش ده‌نگدانه‌كه‌ی، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پارتی دیموراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) ڕایگهیاید كه ئه‌وان ئه‌م جاره به‌و ئومێدهن ببنه براوه‌ی سێیه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كان. ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا و سه‌رۆكی گشتیی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاكپارتی) ئومێدی خواست كه جارێكی دیكه ده‌نگی ته‌واو به‌ده‌ست بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌نیا بتوانن ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرنه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا و كەمال كڵیچدارئۆغڵو، سەرۆكی جەهەپە دەنگیان دا.
به‌پێى ئاماره فه‌رمییه‌كانى حكوومه‌تى توركیا، ژمارەی دانیشتوانی كورد لە توركیا، بەگشتی دەگاتە نزیكەی 15 ملیۆن كەس، لەو ژمارەیەش نزیكەی 9 ملیۆنی لە 25 پارێزگاكەی باكووری كوردستان نیشتەجێن، 6 ملیۆنەكەی دیكەش لە پارێزگا توركییەكاندا ژیان بەسەر دەبەن.
ئەم ژمارەیەش بە بەراورد بە رێژەی سەدی دانیشتوانی توركیا دەكاتە نزیكەی 18-20%ی كۆی گشتی ژمارەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە.
بەپێی داتاكانی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا، كۆی گشتی ژمارەی دەنگدەرانی توركیا بریتییە لە 54 ملیۆن ده‌نگده‌ر، ژمارەی دەنگدەرانی 25 پارێزگاكەی باكووری كوردستانیش بریتیە لە 9 ملیۆن دەنگدەر، بەڵام سەرجەمی ئەم دەنگدەرانە بە رەگەز كورد نین.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، ژمارەی دەنگدەرانی كورد لە باكووری كوردستان بە نزیكه‌ى 5 ملیۆن دەنگدەر دانراوە، لەلایەكی دیكەشەوە و نزیكەی 4 ملیۆن دەنگدەری كورد بونیان هەیە، ئەوانەش ئەو دەنگدەرانەن كە لە شارەكانی "ئیستەنبوڵ، ئەنقەرە، بۆرسا، ئیزمیر، مێرسین، قۆنیا" دەژین، كه‌واته رێژەی گشتی ژمارەی دەنگدەرانی كورد لە ناوخۆی توركیادا دەكاتە 9 ملیۆن دەنگدەر.
لە دەرەوەی توركیاش نزیكەی 2.867.65 دەنگدەر لە دەرەوەی وڵات ناویان تۆماركراوە، لەم ژمارەیەش نزیكەی سێیەكی كوردن، لە ئەنجامدا دەردەكەوێت كە نزیكەی زیاتر لە 10 ملیۆن دەنگدەری كورد لە هەڵبژاردنی توركیادا مافی بەشداریكردنیان هەیە.
دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 7ى حوزه‌یرانى 2015 لایه‌نه‌كانى "ئه‌كه‌په، جه‌هه‌په، مه‌هه‌په و هه‌ده‌په" نه‌یتوانى بگه‌نه رێككه‌وتێك بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت، بۆیه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا، كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیا راسپارد بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى دیكه هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیاره سبه‌ى كاتژمێر 8 به‌یانى 26ـــه‌مین خولى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى توركیا بۆ جارى دووه‌م له ساڵى 2015دا به‌رێوه بچێت و تاوه‌كوو 5ى ئێواره به‌رده‌وام بێت.