کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هه‌ڵبژاردنی توركیا به فاكته‌ری سه‌قامگیری ناوخۆیی داده‌نرێت
له‌به‌رده‌م سیناریۆكاندان
K24- ژووری هه‌واڵ
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ی په‌رله‌مانی توركیا، فاكته‌رێكی گرنگ ده‌بێت بۆ سه‌قامگیری ناوخۆیی ئه‌و وڵاته
بۆ دووه‌م جار له‌ماوه‌ی ئه‌مستالدا، ئه‌مڕۆ هاووڵاتیانی توركیا، به‌شداری له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانیان له په‌رله‌مان.
كاتژمێر 7:00ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (1.11.2015) هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ی توركیا ده‌ستی پێ كرد و زیاتر له 54 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، له نێویاندا 15 ملیۆن كه‌س هاووڵاتی باكووری كوردستانن.
چاودێران ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به فاكته‌ری سه‌قامگیری ناوخۆیی ناوده‌به‌ن، چونكه ئه‌نجامه‌كه‌ی داهاتووی ئه‌و وڵاته دیاری ده‌كات. سیناریۆكان به‌و شێویه‌ن، ئه‌گه‌ر ئاكپارتی بتوانێ 50+1%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت، ده‌توانێ به ته‌نیا وه‌كوو سێ كابینه‌ی پێشوو، حكوومه‌ت پێكبهێنێت، ئه‌گه‌ر وه‌كوو هه‌ڵبژاردنی پێشووش، نه‌توانێ ئه‌و ئه‌نجامه به‌ده‌ست بهێنێ، ئه‌وا ناچاره له‌گه‌ڵ یه‌كێك له براوه‌كانی دیكه، حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی دروست بكات.
پاش ده‌نگدانه‌كه‌ی، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پارتی دیموراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) ڕایگه‌یاید كه ئه‌وان ئه‌م جاره به‌و ئومێده‌ن ببنه براوه‌ی سێیه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كان. ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا و سه‌رۆكی گشتیی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاكپارتی) ئومێدی خواست كه جارێكی دیكه ده‌نگی ته‌واو به‌ده‌ست بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌نیا بتوانن ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرنه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا و كەمال كڵیچدارئۆغڵو، سەرۆكی جەهەپە دەنگیان دا.
دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 7ى حوزه‌یرانى 2015 لایه‌نه‌كانى "ئه‌كه‌په، جه‌هه‌په، مه‌هه‌په و هه‌ده‌په" نه‌یتوانى بگه‌نه رێككه‌وتێك بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت، بۆیه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا، كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیا راسپارد بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى دیكه هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیاره سبه‌ى كاتژمێر 8 به‌یانى 26ـــه‌مین خولى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى توركیا بۆ جارى دووه‌م له ساڵى 2015دا به‌رێوه بچێت و تاوه‌كوو 5ى ئێواره به‌رده‌وام بێت.