کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
جبووری: ماوەی یاسادانانی بۆ مانگێك درێژ كردەوە
داوا ده‌كات مزگه‌وته‌كان بكرێن به كه‌مپ بۆ ئاواره‌كان
K24- ژووری ھەوڵ
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ساڵی دووەمی یاسادانان بە گوێرەی دەستوور و پەیڕەوی ناوخۆ، ماوەی یاسادانانی بۆ مانگێك درێژ كردەوە.
سەلیم جبووری، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند كە پێشنیازی كردووه دەسەڵاتی سەرۆك كۆمار، سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ماوەی یەك مانگ درێژ بكەنه‌وه.
دوێنێ شه‌ممه (31.10.2015) له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی، جبووری گووتیشی: "تاكوو ئێسته پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2016 نەگەیشتووه‌تە ئەنجومەنی نوێنەران". جەختیشی كردەوە كە ئەنجومەنی نوێنەران كار لەسەر ئەو پرۆژە یاسایانەش دەكەن كە لەلایەن حكوومەتەوە كشێندراونەتەوە.
داواشی له مه‌رجه‌عه ئایینییه‌كان كرد، فه‌توایه‌ك ده‌ربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مزگه‌وت و په‌رزگاكانی عێراق به‌كاربهێنرێت بۆ ئاواره‌كان.