کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بابەكر زێباری: مالیكی ھەوڵی داوە رۆڵی كورد لاواز بكا
دەستەڵاتەكانی داونەتە وەزیری مەدەنی
K24- دهۆك
سوپاسالاری پێشووی عێراق ڕایدهگهیهنێ كه نووری مالیكی ھەوڵی داوە رۆڵی كورد لە ریزەكانی وەزارەتی بەرگری عێراق لاوازبكات.
بابەكر زێباری، سوپاسالاری پێشووی عێراق له لێدوانێكدا بۆ (K24) ڕایگهیاند كه نووری مالیكی، جێگری سەرۆك كۆماری عێراق، ھەوڵی داوە، ڕۆڵی كورد لە ڕیزەكانی وەزارەتی بەرگری عێراق لاواز بكات.
زێباری لهو ههڤپهیڤینهدا كه له داهاتوویهكی نزیكدا له تهفهڤزیۆنی كوردستان24 پهخش دهكرێ، گوتیشی: "بۆ لاوازكردنی رۆڵی كورد مالیكی، سوپا سالاری لە دەستەلاتەكانی راماڵیوە و دەستەڵاتەكانی ئەوانی داوە بە وەزیری مەدەنی".
لە كابینەی پێشووی حكوومەتی عێراق، نووری مالیكی وەك سەرۆك وەزیران، پەیوەندییەكانی لەگەڵ ھەرێمی كوردستان پچراند، دواتریش ھەر بە بڕیاری ئەو بودجەی خەڵكی كوردستان بڕا.