کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سامه‌ڕا.. ھێزە ئەمنیەكان ھێرشێكی داعش تێكده‌شكێنن
له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشێكی داعشدا، هێزه ئه‌منییه‌كان له شاری سامه‌ڕا، توانیان به‌رپه‌رچیان..
K24ژووری ھەواڵ
له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشێكی داعشدا، هێزه ئه‌منییه‌كان له شاری سامه‌ڕا، توانیان به‌رپه‌رچیان بده‌نه‌وه و هێرشه‌كه بشكێنن.
چەكدارانی داعش خراپیی دۆخی كەشوھەوا بەدەرفەت دەزانن و ھێرش دەكەنە سەر ھێزە ئەمنییەكانی سامەڕا، به‌ڵام هێرشه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو نابێت و تێكده‌شكێندرێ.
دوێنی شەممە (31-10-2015) فەریق ڕوكن ڕیاز جەلال تۆفیق، فەرماندەی ھێزی پیادە لە چوارچێوەی بەسەركردنەوەی ھێزە ئەمنییەكان لە سامەڕا ڕایگەیاند كە داعش سوودی لە نالەباری كەشوھەوا وەرگرتووە و قۆستوویه‌تییه‌وه بۆ هێرشكردن، بەڵام ھێرشەكەیان بە توندی لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە وەڵام درایەوە.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه گوتیشی: "گوتیشی ھێرشەكەی داعش بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان بووە".
بەگوتەی فەرماندەی ھێزی پیادە، ژمارەیەكی زۆر لە چەكدارانی داعش كوژراون و چەندان ئۆتۆمبێلی سەربازیش تێكشكێندراون.
دوای ئەوەی ھێزە ئەمنییەكانی عێراق، بەشێك لە ناوچەكانی ژێر دەسه‌ڵاتی داعشیان كۆنتڕۆڵ كردەوە لە سامەڕا، چه‌كدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) ھەوڵی دووبارە دەست بەسەر داگرتنەوەیان دەدات.