کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بان كى مون پشتگیری یه‌كپارچه‌یی خاكی ئیسپانیا ده‌كا
"كه‌ته‌لۆنیا مافی جیابوونه‌وه‌ی نییه"
K24- ژووری هه‌واڵ
سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كرگتووه‌كان پشتگیری یه‌كپارچه‌یی خاكی ئیسپانیا ده‌كات و دژی سه‌ربه‌خۆبوونی كه‌ته‌لۆنیا ده‌وه‌ستێته‌وه.
بان كی مۆن، سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه ئیسپانیا وڵاتێكی سەربەخۆیە وسەروەری خۆی ھەیە بە ھەرێمی كەتەلۆنیاوە، ئەوھەرێمە مافی جیابوونەوەی نییە".
ئەمڕۆ یەكشەممە (1.11.2015) ناوبراو له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتیشی: "ئیسپانیا مافی هه‌موو نه‌ته‌وه و زمان و ئایینێك ده‌پارێزێ و كه‌ته‌لۆنیا هیچ بیانوویه‌كی نییه بۆ جیابوونه‌وه".
ھەرێمی كەتەلۆنیا كەوتۆتە باكووری ڕۆژھەڵاتی ئیسپانیا ھەوڵدەدەن لە ڕێگەی پەرلەمانەكەیانەوە،پڕۆژە یاسایەك دەربكەن،كە ڕێگە بەحكوومەتی ھەرێمی كەتەلۆنیا بدات كار بۆ جیابوونەوە لە ئیسپانیا بكات.