کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
باشووری كوردستان.. ڕای جیاواز له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی توركیا هه‌یه
ھێمن ھەورامی: پێمان باشه هه‌ده‌په به‌شداری له حكوومه‌تدا بكات
K24- هه‌ولێر
به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه حیزبه‌كه‌ی خوازیاره هه‌ده‌به له هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و به‌شداری له حكوومه‌تدا بكات.
هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگەیاند كە ئەنجامەكان هه‌رچۆنێك بێت، پێمان باشه براده‌رانی هه‌ده‌په به‌شداری له حكوومه‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی په‌یره‌و و پرۆگرام، كێشه‌ی كورد له باكووری كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و پرۆسه‌ی ئاشتی سه‌ربه‌خه‌ن و پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و توركیا باشتر بكه‌ن.
ئەو ئەندامەی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ (K24) ڕه‌تی ده‌كاته‌وه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، چونكه توركیا ڕێره‌وێكی ستراتجی جوگرافی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ستنه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، بۆیه خوازیاره هه‌ده‌په به‌شداری حكوومه‌تی داهاتوو بكات.
كاتژمێر 7:00ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (1.11.2015) هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ی توركیا ده‌ستی پێ كرد و زیاتر له 54 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، له نێویاندا 15 ملیۆن كه‌س هاووڵاتی باكووری كوردستانن. لە ھەڵبژاردنەكاندا ركابەری بەھێز لە نێوان پارتی دادوگەشەپێدان " ئاكپارتی" و پارتی دیموكراتی گەلان "ھەدەپە" ھەیە.
لایەنە سیاسیەكان لە باشوری كوردستان لە رای جیاوازیان ھەیە لە بارەی بەشداریكردنی ھەدەپە لە كابینەی حكوومەتی داھاتووی توركیا، عه‌دنان موفتی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان، بۆچوونی جیاوازی ھەیە، له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی توركیا هه‌ده‌په له ململانێ سیاسییه‌كان دوورده‌خاته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: "لە ھەڵبژاردنەكانی ئەمجارەدا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره هه‌یه هه‌ده‌په و حزبه‌كانی دیكه ده‌نگه‌كانیان كه‌مبێته‌وه و پارتی داد و گەشه‌پێدان یه‌كلایه‌نانه حوكم بكاته‌وه".
لای خۆشیه‌وه، مو‌سا كه‌ڤاڵ، مامۆستای زانكۆ و شاره‌زا له كاروباری توركیا، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره به سه‌ركه‌وتنی ڕه‌های ئه‌كه‌په ده‌به‌ستێته‌وه و پێیوایه شكستیهینانی ئه‌و حیزبه، هاوكیشه سیاسیه‌كان ده‌گۆرێت. ئاماژەشی بۆ ئەوەكرد كە توركیا دركی به‌وه‌كردوه، ئه‌گه‌ر ئه‌كه‌په له‌سه‌ر حوكم بمێنیت، ئه‌و پێوه‌ندییه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا به‌رده‌وام ده‌بیت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌كه‌په له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر حوكم نه‌مێنی، گۆرانكارییه‌كی گه‌وره له توركیا دروست ده‌بیت".
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی توركیا هه‌رچه‌نده پرسێكی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌یه، به‌ڵام له باشووری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان، بایه‌خێكی زۆر به ئه‌نجامه‌كانی ده‌درێت، بۆ ھەرێمی كوردستان رەنگە ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن گرنگی تایبەتی ھەبێت، چونكە جگە لەوەی كە زۆرێك لە ھاوڵاتیان دروشمی كوردانە بۆ كاندانی ھەدەپە بەرز دەكەنەوە، لە لایەكی تر توركیا یەكێكە لەو وڵاتە دراوسێیانەی كە پەیوەندی بەھێزی بازرگانی و ئابوری لەگەڵ ھەرێمی كوردستاندا ھەیە.
دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 7ى حوزه‌یرانى 2015 لایه‌نه‌كانى "ئه‌كه‌په، جه‌هه‌په، مه‌هه‌په و هه‌ده‌په" نه‌یتوانى بگه‌نه رێككه‌وتێك بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت، بۆیه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا، كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیا راسپارد بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى دیكه هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیاره سبه‌ى كاتژمێر 8 به‌یانى 26ـــه‌مین خولى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى توركیا بۆ جارى دووه‌م له ساڵى 2015دا به‌رێوه بچێت و تاوه‌كوو 5ى ئێواره به‌رده‌وام بێت.