کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئەردۆغان: ئەنجامەكان ھەرچۆنێك بێت پێی رازین
سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه دووباره‌كه‌ی توركیا هه‌رچۆنێك پێی ڕازی ده‌بن
K24- توركيا
سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه دووباره‌كه‌ی توركیا هه‌رچۆنێك پێی ڕازی ده‌بن.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، پاش ئه‌وه‌ی به‌شداری له ده‌نگدان كرد، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن ھەرچۆن بن ئەوان پێی رازین و هیوای خواست ببێته مایه‌ی خۆشی بۆ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی.
كاتژمێر 7:00ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (1.11.2015) هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ی توركیا ده‌ستی پێ كرد و زیاتر له 54 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، له نێویاندا 15 ملیۆن كه‌س هاووڵاتی باكووری كوردستانن. لە ھەڵبژاردنەكاندا ركابەری بەھێز لە نێوان پارتی دادوگەشەپێدان " ئاكپارتی" و پارتی دیموكراتی گەلان "ھەدەپە" ھەیە.
ئه‌ردۆغان كه پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان له شاری ئیسته‌نبووڵ ده‌نگی دا، گوتیشی: "ئەو ھەڵبژاردنە، دوای ھەڵبژاردنی حەوتی حوزەیران دێت، كە نەتوانرا بەرھەمی ھەبێت و ببێتە مایەی خۆشی بۆ خەڵك، بۆیە ھیواخوازم ئەم ھەڵبژادنە ببێتە مایەی خێروخۆشی بۆ گەلانی توركیا".
دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 7ى حوزه‌یرانى 2015 لایه‌نه‌كانى "ئه‌كه‌په، جه‌هه‌په، مه‌هه‌په و هه‌ده‌په" نه‌یتوانى بگه‌نه رێككه‌وتێك بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت، بۆیه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا، كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیا راسپارد بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى دیكه هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیاره سبه‌ى كاتژمێر 8 به‌یانى 26ـــه‌مین خولى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى توركیا بۆ جارى دووه‌م له ساڵى 2015دا به‌رێوه بچێت و تاوه‌كوو 5ى ئێواره به‌رده‌وام بێت.