کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
دوانزه هێرشی ئاسمانی دیكه بۆ سهر داعش دهكرێ
لهماوهی 24 كاتژمێردا
K24- ژووری ههواڵ
فڕۆكە جەنگییەكانی ھاوپەیمانان 12ھێرشی ئاسمانیانیان بۆسەر چەكدارانی داعش لە عێراق وسووریا ئەنجام داوە.
ھێزەكانی ھاوپەیمانان ڕایانگەیاند كە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 10 ھێرشی ئاسمانی لە عیراق بۆ سەر پێگەكانی داعش له حەویجە، مووسڵ، ڕوممادی، شەنگال و تەلەعفەر ئەنجام داوە.
ئهو هێزانه له بهیاننامهیهكدا كه ئهمڕۆ یهكشهممه (1.11.2015) بڵاو بووهتهوه، ئهوهشیان ئاشكرا كردووه كه دوو ھێرشیشیان لەناوچەی مارع (40 كم، باكووری حهلهب)ی سوریا ئەنجام داوه.
هاروهها ئاماژه بهوه كراوه كه لە ھێرشەكەشیاندا چەندان یەكە و شوێنی شەڕكردنی چەكدارانی داعش كراوەتە ئامانج لەگەڵ تێكشكاندنی چەندان ئۆتۆمبێلی سەربازیی داعش.
ھێزەكانی ھاوپەیامان لە مانگی ئابی ساڵی 2014 ھێرشی ئاسمانیان بۆسەر داعش لە عێراق دەستپێكردووە،لەمانگی ئەیلولی ھەمان ساڵیش ھێرشەكانیان لە سوریا بۆسەر چەكدارانی داعش دەستپێكرد.تاكوئێستاش بەردەوامە.