کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عوسمان ئۆجەلان: ده‌نگی ھەدەپە و ئاكپارتی زیاد دەكەن
ده‌نگی مه‌هه‌به بۆخۆیان ڕاده‌كێشن
K24- ژووری ھەواڵ
عوسمان ئۆجەلان پێشبینی ده‌كات كه ده‌نگی ئاكپارتی و هه‌ده‌به له‌سه‌ر حسابی ده‌نگه‌كانی هه‌ده‌به زیاد بكات.
عوسمان ئۆجەلان، كەسایەتی سیاسیی باكووری كوردستان، سەبارەت بە ھەڵبژاردنەكانی توركیا و پێشبینی بۆ رێژەی دەنگی لایەن و پارتە سیاسیەكان رایگەیاند كه ھەدەپە و ئاكپارتی دەنگەكانیان بە بەراورد بە ھەڵبژاردنی 7ی حوزەیران زیاد دەكەن، زیادكردنی دەنگی ھەردوولاش لەسەر حسابی مەھەپە دەبێت، واتا مەھەپە دەنگەكانی كەم دەكات.
له ڕووماڵێكی هه‌واڵی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (1.11.2015)ی K24 كه عوسمان ئۆجه‌لان، برای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان، ئاماده‌ی بوو، گوتیشی: "ئەگەر ھەدەپە رێژەی بەندی 10% تێنەپەرێنێ ئەوا ئاڵۆزی دەكەوێتە ناو توركیا و شەڕ دەست پێ دەكاته‌وه و چارەنووسی توركیاش وەك سووریای لێ دێت".
كاتژمێر 7:00ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (1.11.2015) هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ی توركیا ده‌ستی پێ كرد و زیاتر له 54 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، له نێویاندا 15 ملیۆن كه‌س هاووڵاتی باكووری كوردستانن. لە ھەڵبژاردنەكاندا ركابەری بەھێز لە نێوان پارتی دادوگەشەپێدان " ئاكپارتی" و پارتی دیموكراتی گەلان "ھەدەپە" ھەیە.
عوسمان ئۆجەلان ئەوەشی خستەروو كە لە 7ی حوزەیران، گەلی كورد بە ئیرادەی خۆی توانی خۆی لە ناو سیستەمی توركیادا جێگیر بكات، بەڵام نە ھەدەپە و نە ئاكپارتی خۆیان بۆ دوای ئەنجامەكانی ھەڵبژارد ئامادەنەكردبوو، ھەر ئەمەش وای كرد، ئاڵۆزی بكەوێتە نێوانیان و نەتوانن حكوومەت پێكبینن، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی ھەڵبژاردنی پێشوەخته ئەنجام بدرێت، گوتیشی"مەبەستی ھەدەپە لە حەوتی حوزەیران دژایەتی ئاكپارتی و ئەردۆغان بوو، ویستی دەستەڵاتی لە دەست دەربێنێ".
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، ژمارەی دەنگدەرانی كورد لە باكووری كوردستان بە نزیكه‌ى 5 ملیۆن دەنگدەر دانراوە، لەلایەكی دیكەشەوە و نزیكەی 4 ملیۆن دەنگدەری كورد بونیان هەیە، ئەوانەش ئەو دەنگدەرانەن كە لە شارەكانی "ئیستەنبوڵ، ئەنقەرە، بۆرسا، ئیزمیر، مێرسین، قۆنیا" دەژین، كه‌واته رێژەی گشتی ژمارەی دەنگدەرانی كورد لە ناوخۆی توركیادا دەكاتە 9 ملیۆن دەنگدەر.
ئۆجەلان ئەوەشی خستەروو كه ھەدەپە و قەندیل یەك نین و جیاوازن، ھەدەپە ھێزێكی ھاوپەیمانی كوردە، قەندیل ھێزی چەكداری پەكەكەیە، بەڵام ئەو كەسانەی لایەنگری پەكەكە دەكەن، ھەمان ئەو كەسانەش لایەنگری ھەدەپە دەكەن.
دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 7ى حوزه‌یرانى 2015 لایه‌نه‌كانى "ئه‌كه‌په، جه‌هه‌په، مه‌هه‌په و هه‌ده‌په" نه‌یتوانى بگه‌نه رێككه‌وتێك بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت، بۆیه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا، كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیا راسپارد بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى دیكه هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیاره سبه‌ى كاتژمێر 8 به‌یانى 26ـــه‌مین خولى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى توركیا بۆ جارى دووه‌م له ساڵى 2015دا به‌رێوه بچێت و تاوه‌كوو 5ى ئێواره به‌رده‌وام بێت.