هێرشێكی ئاسمانی سووریا و ڕووسیا 64 هاووڵاتی ده‌كوژن

له‌ شاری حه‌له‌ب

هێرشێكی ئاسمانی سووریا و ڕووسیا 64 هاووڵاتی ده‌كوژن
هێرشێكی ئاسمانی سووریا و ڕووسیا 64 هاووڵاتی ده‌كوژن

K24- ژووری ھەوڵ
لەئەنجامی بۆردومانی ھێرشە ئاسمانییەكانی ڕووسیا و سووریا بۆ سەر حەلەب 64 ھاووڵاتی كوژران.
ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ ڕایاگەیاند كە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە سووریا، بەھۆی ھێرشە ئاسمانییەكانی ڕووسیا و حكوومەتی سووریا، لە پارێزگای حەلەب 64 ھاووڵاتی كوژران و له‌ نێوانیاندا 28 منداڵ ھەن.

ئه‌مڕۆش هێزی سووریای دیموكراتی له‌ باشووری حه‌سه‌كه‌، گوندێكی له‌ده‌ستی داعش سه‌ندووه‌ته‌وه‌ و به‌ ته‌واوی كۆنتڕۆڵی كردووه‌.

لەكۆتایی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ دا، حكوومەتی ڕووسیا ھێرشەكانی لە ناو خاكی سووریا بۆ سەر داعش و ئۆپزیسیۆنی سووریا دەستپێكردووە و تاوه‌كوو ئێسته‌ش بەردەوامە.