کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
وهليد موعه‌ليم: با سه‌ره‌تا تيرۆر له‌ناو ببه‌ين
كۆنگره‌ى ڤيه‌ننا به گرنگ وه‌سف ده‌كا
K24- ژوورى هه‌واڵ
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووريا كۆنگره‌ى ڤيه‌ننا به گرنگ وه‌سف ده‌كا و رايده‌گه‌يه‌نێ بۆ گه‌يشتن به چاره‌سه‌رى سياسى پێويسته سه‌ره‌تا رووبه‌ڕووى تيرۆريستان ببينهوه.
سه‌باره‌ت به دۆزينه‌وه‌ى ده‌رچه‌يه‌كى سياسى بۆ قه‌يرانه‌كانى سووريا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووريا، پێوايه به‌رده‌وامى كۆنگره‌ى ڤيه‌ننا ده‌رفه‌تێكى باشه بۆ ئه‌وه‌ى گشت لايه‌نه‌كان له‌سه‌رى بگه‌نه رێككه‌وتن به‌ڵام پێويسته سه‌ره‌تا تيرۆرستان له‌ناو ببردرێن.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (1.11.2015) ئاژانسى هه‌واڵى "رۆيته‌رز" بڵاويكرده‌وه كه وهليد موعه‌ليم، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووريا بۆ كه‌ناڵى فه‌رمى سووريا گوتى: "پێش هه‌موو شتێك پێويسته وڵاته‌كه‌مان له تيرۆريستان پاك بكه‌ينه‌وه، ئه‌و كاته ده‌گه‌ينه چاره‌سه‌رێكى سياسى".
موعه‌ليم، له درێژه‌ى قسه‌كانيشدا جه‌ختى له‌سه‌ر كۆنگره‌ى ڤيه‌ننا كرده‌وه و به گرنگى وه‌سف كرد و هه‌موو ئه‌و هێزه ئۆپۆزيسيۆنانهى كه رووبه‌ڕووى رژێمى سووريا ده‌بنه‌وه به تيرۆريست له قهڵميدان گوتيشى: "ئه‌م كۆنگره‌يه سه‌ره‌تايه‌كى باشه بۆ ئه‌وه‌ى شكست به تيرۆريستان بهێنرێ".
رۆژى هه‌ينى رابردوو كۆنگره‌ى ڤيه‌ننا به ئاماده‌بوونى 17 وڵات و هه‌ردوو نوێنه‌رانى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و يه‌كێتى ئه‌وروپا له شارى ڤيه‌نناى پايته‌ختى نه‌مسا به‌سترا، به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانه‌كانى سووريا و كۆتايى هێنان به شه‌ڕ و دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى سياسى.