کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هه‌ڵبژارده‌ی نیوزله‌ندا جامی جیهانی ڕه‌گبی برده‌وه
بۆ سێیه‌مین جار له‌سه‌ریه‌ك بووه پاڵه‌وانی مۆندیال
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
هه‌ڵبژارده‌ی ڕه‌گبی نیوزله‌ندا بۆ جاری سێیه‌م بووه پاڵه‌وانی مۆندیالی ڕه‌گبی 2015، به‌مه‌یش پارێزگاری له ناسناوه‌كه كرد.
دوێنێ شه‌ممه (31.10.2015) له یاریی كۆتایی مۆندیالی ڕه‌گبی هه‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌ی نیوزله‌ندا و ئوسترالیا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، دواجار هه‌ڵبژارده‌ی نیوزله‌ندا به ئه‌نجامی (34 ـ 14) ناسناوی جامی مۆندیاله‌كه‌ی مسۆگه‌ر كرد.
دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه‌یش، له ئۆكلاندی پایته‌ختی نیوزله‌ندا، خه‌ڵكانێكی زۆری ئه‌و وڵاته، له خۆشی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌ستیان به ئاهه‌نگ و خۆشیده‌ربڕین كرد، به‌و پێیه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی نیوزله‌ندا یه‌كێكه له باشترین و به‌هێزترین هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان.
بڕیاره جامی جیهانی ڕه‌گبی 2019 له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا به‌ڕێوه بچێت.