کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئێران: به‌شێك ده‌بين له چاره‌سه‌ر نه‌ك لادانى ئه‌سه‌د
ئاماده‌ين بۆ چاره‌سه‌رى سياسى
K24- ژوورى هه‌واڵ
ئێران رايده‌گه‌يه‌نێ كه دژی لادانی بەشار ئەسەدە و بۆ كۆنگره‌ى داهاتووى ڤيهنناش هيچ مامه‌ڵه‌يه‌كى نه‌كردووه.
سه‌باره‌ت به به‌شداريكردنى ئێران له كۆنگره‌ى ڤيه‌ننا، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی رايده‌گه‌يه‌نێ كه ئاماده‌بوونى ئێران ته‌نيا دووپاتكردنهوهيهكه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئاماده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانه‌كانى سووريا.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (1.11.2015) عه‌بدوڵڵا هیان، جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند کە به‌شداربوونى ئێران لەو كۆنگره‌يه‌دا بە مانای رازی بوونی ئیران بە لادانی بەشار ئەسەد نايه‌ت و دەڵێت: "ئامادە بوونی ئێمە تەنیا جەخت کردنەوەيه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیە بۆ چارەسەری سیاسيیانەی پرسی سووریا".
رۆژى هه‌ينى رابردوو كۆنگره‌ى ڤيه‌ننا به ئاماده‌بوونى 17 وڵات و هه‌ردوو نوێنه‌رانى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و يه‌كێتى ئه‌وروپا له شارى ڤيه‌نناى پايته‌ختى نه‌مسا به‌سترا، به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانه‌كانى سووريا و كۆتايى هێنان به شه‌ڕ و دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى سياسى، بڕياريشه هه‌فته‌ى داهاتوو درێژه دانيشتنى ئه‌و كۆنگره‌يه بدرێ تا ئه‌و كاته‌ى رێككده‌كه‌ون.