کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
داوا دەكەن دوو رۆژنامەنووسەكەی رۆژھەڵاتی كوردستان ئازاد بكرێن
ماوەی 2 ساڵە زیندانی كراون
K24- ژووری ھەواڵ
كۆمهڵێك كهسایهتی سیاسی و چالاكوانی مهدهنی، داوا دهكهن وڵای ئێران دوو ڕۆژنامهنووسهكهی ڕۆژههڵاتی كوردستان ئازاد بكات.
لەنامەیەكی كراوەدا، كۆمەڵێك كەسایەتی سیاسیی و چالاكوانی مەدەنی، داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكەن، كە ھەوڵ بۆ ئازادكردنی ههردوو رۆژنامەنووسی رۆژھەڵاتی كوردستان، مەسعوود كوردپور و خەسرەو كوردپوور بدەن.
لە نامەكەیاندا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، كە ماوەی 2 ساڵە به بڕیای رۆژنامەنووس "مەسعوود" و "خەسرەو" بەبێ ھیچ پاساوێكی یاسای لە لایەن دەزگه ئەمنییەكانی كۆماری ئێسلامی ئێرانەوە، دەستبەسەر كراون، داوا لەكۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكەن، كە گوشارەكانیان بۆ سەر ئێران توندتر بكەن، بۆ ئەوەی ئەو دوو رۆژنامەنووسە ئازاد بكەن.
لە دوای زیندانیكرانی ئەو دوو رۆژنامەنووسە، تا ئێسته چەندین جار، گروپ و كەسایەتیە سیاسی و چالاكوانانی مەدەنی، لە رێگەی خۆپێشاندان و نامە و لێدوان، نارەزایەتی خۆیان دەربریوە و داوای ئازادكردنیان دەكەن، بەڵام تا ئێستا ئەو دوو رۆژنامەنووسە لە زیندانن.
مەسعوود كوردپور و خەسرەو كوردپور لە دامەزرێنەرانی دامەزراوەی دیموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان بوون، و ھەروەھا ھەواڵنەری مووكریانیشیان دامەزراندووە. ئەو دوو رۆژنامەنووسە ساڵی 2013 دەستبەسەركراون، و مەسعود بە سێ ساڵ و خەسرەویش بە 6 ساڵ زیندانی حوكم دراون.