کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
له خولێكدا تازه‌ترین زانیاری له باره‌ی یاری كارتێ خرایه‌ڕوو
خوله‌كه له لایه‌ن پسپۆرێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌وترایه‌وه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
له شاری سلێمانی خولێك بۆ به‌هێزكردنی تواناكانی ڕاهێنه‌ران و یاریزانانی كارتێی كوردستان كرایه‌وه، له‌و خوله‌كه‌شدا تازه‌ترین گۆڕانكاری و زانیارییه‌كان خرانه‌ڕوو.
خوله‌كه له شاری سلێمانی بۆ یاریزانان و ڕاهێنه‌رانی هه‌ر 4 پارێزگاكه‌كه‌ی كوردستان (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و كه‌ركووك) به‌سه‌ر په‌رشتی فیدراسیۆنی كاراتێی عێراق و كوردستان ـ لقی سلێمان كرایه‌وه.
خوله‌كه له لایه‌ن دكتۆر تێرس ئۆدیشۆ ده‌وترایه‌وه كه پسپۆڕێكی نێوده‌وڵه‌تییه و خاوه‌نی پشتێنی ڕه‌شی دان 58ـه.
خوله‌كه به به‌شداریی زۆرینه‌یه‌كی كوڕ و كه‌مینه‌یه‌ك له كچان به‌ڕێوه چوو، له كۆتایی خوله‌كه‌یش به‌شداربووان هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ كرا و به‌پێی نمره‌كانیان بڕوانامه‌كانیان پێ به‌خشرا.