کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
"پێويسته رێككه‌وتننامه‌ى ستراتيژى هه‌موار بكرێته‌وه"
به ته‌نها پارتى و يه‌كێتى له گۆڕه‌پانى سياسيدا نين
K24 – هه‌ولێر
ئه‌ندامێكى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتيى نيشتمانى كوردستان رايده‌گه‌يه‌نێت، پێويسته هه‌ندێك له خاڵه‌كانى رێككه‌وتننامه‌ى ستراتيژى نێوان حزبه‌كه‌ى و پارتى ديموكراتى كوردستان ئێستا كارى پێناكرێت و كزبووه، بۆيه پێويسته هه‌موار بكرێته‌وه.
شاڵاو عه‌لى عه‌سكه‌رى، ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان، له به‌رنامه‌ى (باسى رۆژ)ى كوردستان 24، رايگه‌ياند، ته‌نها يه‌كێتى و پارتى له گۆڕه‌پانى سياسى هه‌رێمدا نين و حزبى ديكه‌ش هه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، سه‌رده‌مى په‌نجا به په‌نجا به‌سه‌ر چووه و به‌شێك له خاڵه‌كانى رێككه‌وتننامه‌كه، له‌گه‌ڵ بارودۆخى سياسى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان ناگونجێت.
له به‌رانبه‌ردا، ئه‌حمه‌د كانى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان رايگه‌ياند، پێويسته رێككه‌وتننامه‌كه هه‌مواربكرێته‌وه به‌تايبه‌تى ئه‌و خاڵانه‌ى تێبينييان له‌سه‌ره.
ئحمه‌د كانى، ئاماژه به به‌شداريكردنى لايه‌نه‌كانى ديكه ده‌گرێت و ده‌ڵێت:"ئێمه به‌شداريكردنى لايه‌نه‌كانى ديكه ناديده ناگرين، هۆكارى سه‌ره‌كى جيابوونهوهى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانيش، رێككه‌وتنى ستراتيژى بوو له‌گه‌ڵ پارتى".