کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فێدرێر نازناوی پاڵه‌وانیه‌تی بازلی برده‌وه
نادال دیسان شكست بووه به‌شی
K24 ـ ژووۆس هه‌واڵ
پاڵه‌وانیه‌تی تێنسی بازل كۆتایی هات، ناونیشانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ش دیسان بێهیوابوون و شكستێكی دیكه‌ی نادالی لێ كه‌وته‌وه و ئه‌ستێره‌ی به‌ختی تێنسزانه سویسراییهكهیش گه‌شایه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (1.11.2015)، له یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی بازل، له‌سه‌ر ئاستی تاكی پیاوان، ڕۆجێر فێدێرێر، تێنسزانی سویسری و ڕافائێل نادالی تێنسزانی ئیسپانیا به‌یه‌ك گه‌یشتن، دواجار فێدێرێر توانی بۆ حهوتهمین جار له مێژوودا ببێته پاڵه‌وانی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه، به‌م سه‌ركه‌وتنه‌یش تێنسزانه سویسراییه‌كه 500 خاڵی كۆكردنه‌وه.
فێدرێر، به‌م سه‌ركه‌وتنه كۆی ده‌ستكه‌وته‌كانی بۆ 80 ناسناو به‌رز كرده‌وه، نادالیش به‌رده‌وامه ڕووخان و داكشان و شكستی له‌سه‌ر یه‌ك.