کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هه‌ده‌په بهربهستهكهى شكاند
هه‌رچه‌نده ده‌نگه‌كانى كه‌مى كردووه
K24 – ھەولێر
پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له توركیا به‌رده‌وامه و به گوێره‌ی ئه‌نجامه نا فه‌رمییه‌كان هه‌ده‌په به‌ر به‌ستى 10%ى تێپه‌ڕاندووه.
به‌پێى ئه‌و زانياريانهى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، پارتى ديموكراتى گه‌لان(HDP) له شاره‌كانی باكووری كوردستان هه‌رچه‌نده به‌ربه‌ستى 10%ى تێپه‌ڕاندووه، لایه‌نگرانی نیگه‌رانن له ئه‌نجامی ده‌نگی پارته‌كه‌یان، به‌جۆرێك له شاره‌كانی موش، بینگوڵ، ئاگری، به‌دلیس، ده‌نگی هاووڵاتییانی له‌ده‌ستداوه كه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌ریده‌خه‌ن، به رێژه‌ی 20%ى ده‌نگه‌كانی كه‌میان كردووه و كورسییه‌كی په‌رله‌مانی له‌ده‌ستداوه.
دواى راگه‌ياندنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 7ى حوزه‌يرانى 2015 لايه‌نه‌كانى "ئه‌كه‌په، جه‌هه‌په، مه‌هه‌په و هه‌ده‌په" نه‌يتوانى بگه‌نه رێككه‌وتێك بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت، بۆيه ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا، كۆميسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيا راسپارد بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى ديكه هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه.