کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ده‌ميرتاش: لهجياتى بانگه‌شه سه‌رقاڵى پاراستنى هه‌ڤاڵانمان بووين
تا ئێستاش ئه‌ندامانى پارته‌كه‌مان له زيندانن
K24 - هه‌ولێر
دواى راگه‌ياندنى ئه‌نجامه به‌راييه‌كانى هه‌ڵبژاردنى توركيا، سه‌ڵاحه‌ددين ده‌ميرتاش، هاوسه‌رۆكى پارتى ديموكراتى گه‌لان (HDP) له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، سوپاسى پارته‌كه‌ى ئاراسته‌ى ده‌نگده‌ران كرد.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، ده‌ميرتاش رايگه‌ياند، سه‌ره‌ڕاى به‌رده‌وامى سهركوتكردنمان له‌لايه‌ن داموده‌زگاكانى حكومه‌ت و ده‌ستگيركردنى ئه‌ندامانى پارته‌كه‌مان، به‌ڵام توانيمان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنين.
راشيگه‌ياند، له‌و بارودۆخه سه‌خته‌ى ئێستا ناوچه‌كه پێيدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ده‌نگ و ئيراده‌ى ده‌نگده‌ران بۆ ئێمه گرنگه و جێگاى پێزانينه.
هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په، ئاشكراشيكرد، تا ئێستاش هه‌ندێك له ئه‌ندامانى پارته‌كه‌ى، له زيندانييه‌كانى توركيادان و رايگه‌ياند، ته‌نيا سه‌رقاڵى پاراستنى ئه‌ندام و هه‌ڤاڵانى پارته‌كه‌يان بن نه‌ك بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن.
ده‌ميرتاش ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنه هه‌ر چييه‌ك بێت قهبووڵيانه و منهتيش به‌سه‌ر كه‌سدا ناكه‌ن، سه‌ره‌ڕاى كه‌مكردنى دهنگهكانييان، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه به سه‌ركه‌وتوو ده‌زانن.