کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌كه‌په زۆرترين كورسى په‌رله‌مانى مسۆگه‌ركردووه
حكوومه‌تى زۆرينه پێكده‌هێنێ
K24 – ھەولێر
99%ى ده‌نگه‌كان جياكراونه‌ته‌وه و پارتى دادوگه‌شه‌پێدان تا ئێسته زۆرترين كورسى په‌رله‌مانى مسۆگه‌ركردووه.
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا 16 پارتی سیاسی و 165كاندیدی سەربەخۆ كێبڕكێيان له‌سه‌ر 550 كورسى په‌رله‌مان كرد و هه‌ر پارتێكيش به‌ربه‌ستى 10%ى تێپه‌ڕێنێت، ده‌توانێت به‌شدار بێت له پێكهێنانى حكوومه‌ت و نزيكه‌ى 54 مليۆن ده‌نگده‌رى توركيا مافى ده‌نگدانيان هه‌بوو.
به‌پێى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، ئه‌مڕۆ يه‌كه‌شممه(1.11.2015) كاتژمێر 8 به‌يانى 26ـــه‌مين خولى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى توركيا بۆ جارى دووه‌م له ساڵى 2015دا به‌ڕێوه‌چوو تاوه‌كوو 5ى ئێواره به‌رده‌وام بوو، به رێژه‌ى 91% به‌شداريان له پرۆسه‌ى ده‌نگدانه‌كه كرد.
تا ئێسته نزيكه‌ى 99%ى ده‌نگه‌كان جياكراوه‌ته‌وه و ئه‌نجامه‌كانيش به‌م شێوه‌يه‌ى خواره‌وه‌ن:-
- پارتى دادوگه‌شه‌پێدان (AKP) رێژه‌ى 49%ى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهێناوه كه ده‌كاته 316 كورسى په‌رله‌مان.
- پارتى گه‌لى كۆمار(CHP) كه ده‌كاته 134 كورسى په‌رله‌مان.
- پارتى نه‌ته‌وه په‌رستى (MHP) رێژه‌ى 11.9%ى به ده‌ستهێناوه كه ده‌كاته 41 كورسى په‌رله‌مان.
- پارتى ديموكراتى گه‌لان (HDP) رێژه‌ى 10.7%ى ده‌نگه‌كانى به ده‌ستهێناوه كه ده‌كاته 59 كورسى په‌رله‌مان.
دواى راگه‌ياندنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 7ى حوزه‌يرانى 2015 لايه‌نه‌كانى "ئه‌كه‌په، جه‌هه‌په، مه‌هه‌په و هه‌ده‌په" نه‌يتوانى بگه‌نه رێككه‌وتێك بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت، بۆيه ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا، كۆميسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيا راسپارد بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى ديكه هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه.