کوتلەی عەرەبی لە پارێزگای کەرکووک كۆتایی بە بایكۆتكردن ھێنا

بە بیانووی تیرۆركردنی كەساییەتییە عەرەبەكان بوو

کوتلەی عەرەبی لە پارێزگای کەرکووک كۆتایی بە بایكۆتكردن ھێنا
کوتلەی عەرەبی لە پارێزگای کەرکووک كۆتایی بە بایكۆتكردن ھێنا

K24- كەركوك
كوتله‌ی عه‌ره‌بی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، كۆتایی به‌و بایكۆتكردنه‌ هێنا كه‌ به‌ بیانووی تیرۆركردنی كه‌سایه‌تییه‌كانیانه‌وه‌ كردبوویان.
دوای دوو ھەفتە بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، کوتلەی عەرەبی لە بەیاننامەكیاندا رایانگەیاند، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و رێكەوتنیان لەگەڵ لایەنەكان و چارەسەركردنی بەشێك لە داواكارییەكانیان، كۆتایی بە بایكۆتكردن دێنن و بەشداری كۆبوونەوەكان دەكەنەوە.
محمد خەلیل جبووری، سەرۆکی کوتلەی عەرەبی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بە (K24)ی گوت: "بیانووی کوتلەی عەرەبی لە بەشدارینەکردنیان لە دانیشتنەکانی ئەنجوومەن، تیرۆرکردنی کەسایەتییە عەرەبییەکانی شارەکە بوو".
ئەگەرچی پەنجەی تۆمەتییان بۆ ھیچ لایەنێکی سیاسی درێژ نەکردوه‌، بەڵام ناڕاستەوخۆ کوردیان تۆمەتبار دەرکرد و دەزگه‌ ئەمنییەکانی کەرکووکیشیان بەکەمتەرخەم دەزانی لە پاراستنی گیانی ھاووڵاتیانی عەرەب.
رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بە وەکالەت، بە (K24)ی گوت: "کوتلەی عەرەبی پەلەیان کرد و چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان نەکرد، لێكۆڵینەوكان پێچەوانەی گومانەكانی ئەوان بوو".

لە ساڵی 2003ەوە کوتلەی عەرەبی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک چەندان جار بایکۆتی دانیشتنەکانییان کردوە، لیستی برایەتی کەرکووکیش پێی وایە ئەو پێکھاتەیە ھەر بڕیارێک لە بەرژەوەندی ئەوان نەبێت پێی رازی نابن و بایکۆتی دەکەن، بۆیە ھەرجارە و بە بیانووێك بایكۆت دەكەن.