کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری په‌یامێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه
داوای یه‌كگرتنی هێزه جیهادییه‌كان ده‌كا
K24- ژووری هه‌واڵ
سه‌رۆكی رێكخراوی "قاعیده" داوا له گرووپه جیهادییه‌كان ده‌كات، هێزه‌كانیان یه‌كبخه‌ن بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا له عێراق و سووریا.
ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری، سه‌رۆكی ڕێكخراوی "قاعیده" داوا له گرووپه جیهادییه‌كان ده‌كات كه ڕیزه‌كانیان یه‌ك بخه‌ن و و پێكه‌وه له عێراق و سووریا، ڕووبه‌ڕووی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا ببنه‌وه و پێشنیازی ئه‌وه‌ش ده‌كات، یه‌كگرتنێكی گه‌وره له‌نێوان ڕێكخراوه‌كه‌ی خۆی و ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) دروست ببێت.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه (1.11.2015)، له تۆمارێكی ده‌نگیدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، زه‌واهیری ده‌ڵێ: "ئه‌مه‌ریكا، ڕووسیا، ئێرانییه‌كان، عه‌له‌وییه‌كان و حیزبوڵڵا توانیویانه یه‌كبگرن له دژی ئێمه، ئایا ئێمه‌ش له تواناماندا نییه واز له یه‌كتر بێنین و پێكه‌وه ڕووبه‌ڕوویان ببینه‌وه؟"
پێشتریش داعش ڕایگه‌یاندبوو كه "خه‌لافه‌ت"ه‌كه‌ی فراوان بكات، ئه‌م فراوانییه‌ش ته‌نیا عێراق و سووریا نه‌گرێته‌وه، به‌ڵكوو له چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هێرش و كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌گه‌رچی كاتی تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ی زه‌واهیری دیار نییه، به‌ڵام له قسه‌كانییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه دوای هێرشی ئاسمانی ڕووسیا بۆ سه‌ر داعش دێت كه 30.10.2015 ئه‌نجامی دابوو.
ئه‌م تۆماره ده‌نگییه‌ی زه‌واهیری، جیاوازی له‌گه‌ڵ تۆماری پێشووی كه له مانگی ئهیلوول بڵاوی كردبووه‌وه، ئه‌وه‌یه كه جاری پێشوو به هیچ شێوه‌یه‌ك دانی به داعش و ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه نه‌ده‌نا.
قاعیده، ڕێکخراوێکی توندڕه‌وی ئیسلامییە، له ساڵی 1988 بۆ شەڕی دژی سۆڤیەت لە وڵاتی ئەفغانستان دامەزراوە و ناوی لە ساڵی 1995ەوە خراوەتە ناو پێڕستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە. ئوسامه بن لادن، كه سه‌رمایه‌دارێكی سعوودی بوو، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد، پاش كوشتنی له هه‌ڵمه‌تی هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا و پاكستان، ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری جێگه‌ی گرته‌وه.