کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پێشمەرگە چاوەڕوانی كاتژمێری سفر ده‌كه‌ن
بۆ ئازادكردنی شنگاله
K24- ژووری هه‌واڵ
ئۆپراسیۆنی پێشمەرگە بۆ ئازادكردنی شنگال، بووه جێی بابه‌خی میدیا جیهانییه‌كان و ڕایده‌گه‌یه‌نن كه پێشمه‌رگه چاوەڕوانی كاتژمێری سفر دەكات.
میدیا جیهانییه‌كان به وردی چاودێری ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن بۆ ڕزگاركردنی شنگال و ده‌ڵێن: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه لە ئامادەباشیدان بۆ ئازادكردنی شنگال و وەدەرنانی ھێزەكانی داعش لەو ناوچەیە".
ئامادەكارییەكانی ھێزی پێشمەرگە لە كاتێكدایە كە فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان، بەردەوامن لە بۆردوومانكردنی مۆڵگەكانی داعش و زیانێكی زۆریان بە چەكدارانی ئه‌و ڕێكخراوه گەیاندووە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (2.11.2015) فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە شنگال بە ئاژانسی "ڕۆیتەرز"ی ڕاگەیاندووە كه ھەموو ئامادەكارییەكانیان بۆ ئازادكردنی شنگال كردووە و چاوه‌ڕوانی كاتی ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنه‌كه‌یانن. گوتوشیەتی: "دەیان ھەمەڕ و چەكی قوڕس لە نزیك شنگال جێگیر كراون، چاوەڕانی كاتژمێری سفر دەكەین".
رۆژنامه‌ی "قودسی عه‌ره‌بی" نووسیویه‌تی كه هێزه كوردییه‌كان خۆیان كۆكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر شنگار و هێرشه‌كانیان ئه‌مجاره به هاوكاری چه‌كداره ئێزدییه‌كان ده‌بێ.
قەزای شنگال لە مانگی ئابی 2014 لەلایەن چەكدارانی داعشەوە دەستی بەسەر داگیراوە، تاكوو ئێسته كۆنتڕۆڵ نەكراوەتەوە.