46 ھێرشی ئاسمانی دیكە بۆ سەر داعش دەكرێ

لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا

46 ھێرشی ئاسمانی دیكە بۆ سەر داعش دەكرێ
46 ھێرشی ئاسمانی دیكە بۆ سەر داعش دەكرێ

K24- ژووری هه‌واڵ
فڕۆكە جەنگییەكانی ھاوپەیمانان 46 ھێرشی ئاسمانییان بۆ سەر چەكدارانی داعش لە عیراق وسووریا ئەنجام داوە.

 

ھێزەكانی ھاوپەیمانان ڕایانگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 30 ھێرشی ئاسمانی لە عێراق بۆ سەر پێگەكانی داعش لە حەویجە، بێجی، قائیم، ڕوممادی، قەیارە، سوڵتان عەبدوڵڵا، شنگال و تەلەعفەر ئەنجام دراون.

لە بەیاننامەیه‌كدا كە ئەمڕۆ دووشەممە (2-11-2015) بڵاوبووه‌تەوە، ئەو ھێزانە ئەوەشیان ئاشكرا كردووە 16 ھێرشی ئاسمانییان لە نزیك ھۆڵ و مارع، ڕەقە و دێره‌ زوور لە سووریا ئەنجام داوە.

ھەروەھا ئاماژە بەوە كراوە كە لە ھێرشەكەشیاندا چەندان یەكە و شوینی شەڕكردنی چەكدارانی داعش كراوەتە ئامانج لەگەڵ تێكشكاندنی چەندان ئۆتۆمبێلی سەربازی داعش.

 

ھێزەكانی ھاوپەیمانان لە مانگی ئابی ساڵی 2014ھێرشی ئاسمانییان بۆسەر داعش لە عێراق دەست پێ كردووە، لە مانگی ئەیلوولی ھەمان ساڵیش لە سووریا بۆ سەر چەكدارانی داعش دەست پێ كرد تاوه‌كوو ئێسته‌ش بەردەوامە.