دەمیرتاش: دەبینە ئۆپۆزسیۆنێکی کارا

"ھەڵبژاردنەکە بێ ساختەکاری بەڕێوەنەچووە"

دەمیرتاش: دەبینە ئۆپۆزسیۆنێکی کارا
دەمیرتاش: دەبینە ئۆپۆزسیۆنێکی کارا

K24- ژووری ھەواڵ
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌به‌په‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه‌ ده‌بنه‌ ئۆپۆزسیۆنێكی كارا له‌ په‌رله‌مانی توركیا.


دوای بڵاوبوونەوەی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی تورکیا، سەڵاحەددین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە دەبن بە ئۆپۆزسیۆنێكی كارا لە پەرلەمانی توركیا، گوتیشی "بە دواداچوون بۆ ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان دەکەین".
دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ (1.11.2015) هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌به‌ له‌و كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌ كه‌ (K24)یش ئاماده‌ی بوو، گوتیشی: "ھەڵبژاردنەکە بێ ساختەکاری بەڕێوەنەچووە و ئەوەی بەرانبەر ھەدەپە کرا، بەرانبەر ھەر لایەنێکی دیکە بکرایە، نەیدەتوانی ئەم ئەنجامە بەدەست بھێنێت".
ھەرلەسەر ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن و كەمبوونەوەی رێژەی دەنگەكانی ھەدەپە، فیگەن یوکسەکداغ، ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) گوتی: "ھەرچەندە ئێمە سەرکەوتنمان بەدەستھێناوە، بەڵام لێکۆڵینەوە سەبارەت بە کەمبوونەوەی دەنگەکانمان دەکەین".
بە پێی ئەنجامە بەراییەكان، هه‌ده‌په‌ رێژەی دەنگەكانی كەمی كردووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەندام و ھەوادارانیان ئەنجامەكان بە دەستكەوت دەزانن، چونكە ئەوان توانیویانە رێژەی به‌ندی 10% تێپەرێنن، لە بەرانبەردا پارتی داد و گەشەپێدان (AKP) دەنگەكانی زیادی كردوە و رێژەی 49%ی دەنگیان بە دەست ھێناوە.