کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عەبادی: ئامادەین داوای هاوكاری له ڕووسیا بكهین
بۆ لێدانی داعشه
K24- ژووری ھەواڵ
سهرۆك وهزیرانی عێراق ڕایدهگهیهنێ گەر ڕووسیا بیەوێ ھێرش بكاتە سەر پێگەكانی داعش لە عێراق، ئەوان پێشنیازی ڕووسیا تاوتوێ دەكەن.
حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند كە لەگەڵ ڕووسیا لەسەر پرسی لێدانی داعش كۆنەبووهتەوە،بەڵام گەر ڕوسیا داوا بكات ئەوا تاوتوێی داواكەیان دەكەین.
ئەمڕۆ دووشەممە (2.11.2015) سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بە میدیاكانی ڕاگەیاند كه ئەو ھەوڵانەی باس لە لێدانی گرووپەكانی دەرەوەی داعش لە لایەن ڕووسیاوە لە سووریا دەكەن، بۆ من جێگەی سەرسوڕمانە.
ھەروەھا ئاماژەی بەوەش داوە كە لە ڕیزەكانی داعش نزیكەی 2000 ھاووڵاتی ڕووسی شەڕ دەكەن و مەترسی ئەوە ھەیە دواتر بگەڕێنەوە ڕووسیا چالاكی ئەنجام بدەن، بەمەش ھەڕەشە بۆسەر حكوومەتی مۆسكۆ دروست دەكەن.
لەكۆتا مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ، ڕووسیا ڕایگەیاند، گەر حكوومەتی عێراق داوا بكات یان ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان بڕیار بدات، ئەوا تاوتوێی لێدانی پێگەكانی داعش دەكەین لە عێراق.