کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا داعشیان بۆردومان كرد
بەشداری بە ھیچ ھێزێکی پیادە نەکراوە
K24 ژووری ھەواڵ
فڕۆكه جهنگییهكانی سوپای توركیا، بارهگاكانی داعشیان له وڵاتی سووریا بۆردومان كرد بهبێ ئهوهی بهشداری به هیچ هێزێكی پیاده بكرێ.
بەرپرسێکی باڵا لە حکوومەتی تورکیا رایدهگەیهنێ کە فڕۆکە جەنگییەکانیان، رۆژی شەممە (1.11.2015) ژمارەیەک پێگەی داعشیان لە سووریا بۆردومان کردووە.
ئەو بەرپرسە باڵایەی توركیا كە زانیارییەكانی ئاشكرا كردووه، به (ڕۆیتهرز)ی ڕاگهیاندووه كه ئەو كاتەی فڕۆكەكانی ئەوان بۆرمانی بارەگاكانی داعشیان كردووە، فڕۆکە ئەمەریکییەکان لە ئامادەباشی دابوون بۆ بەشداریکردن لە بۆردومانەکان.
راشی گەیاندووە: "زیانی زۆریان بە چەكدارانی داعش گەیاندووە، تەواوی فڕۆکەکانیش بە سەلامەتی گەیشتوونەتەوە بنکەکانیان، بەڵام بەشداری بە ھیچ ھێزێکی پیادە نەکراوە".
پێشتر حکوومەتی تورکیا لە مانگی 7ى رابردوو، بەڵێنی دابوو کە چالاکانەتر بەرپەرچی ڕێکخراوی داعش بداتەوە.