ته‌قینه‌وه‌یه‌ك نسێبین ده‌هه‌ژێنێ

ھاووڵاتیەک کوژرا و 20ی دیکەش بریندار بوون

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك نسێبین ده‌هه‌ژێنێ
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك نسێبین ده‌هه‌ژێنێ

K24- ژووری ھەواڵ
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ له‌ شاری نسێبین، هاووڵاتیه‌ك ده‌كوژرێ و 20 هاووڵاتی دیكه‌ش بریندار ده‌بن.

شەوی رابردوو لە گەڕەکی سەڵاحەددینی ئەیوبی لە شاری نسێبین، باکووری کوردستان رووی دا، بەو ھۆیەشەوە لە مارکێتێکی ئەو گەرەکە ھاووڵاتیەک گیانی لەدەست دا و 20ی دیکەش بریندار بوون.
بە گوتەی شایەتحاڵەكان، ئەو تەقینەوەیە كە بووە ھۆی ئاگر كەوتنەوە ماركێتێكی گەرەكەكە و جیا لەوەی ھاوڵاتیەك گیانی لە دەستدا و 20ی دیكەش برینداربوون، ژیانی ئەو كەسانەش كەوتبوە مەترسی كە ماڵیان نزیكی ماركێتەكەیە، بۆیە دوای ئاگركەوتنەوەكە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ھاوڵاتیانی نێو ماڵەکانیان رزگار كرد.
لە دوای تەقینەوەكە لێکۆڵینەوە سەبارەت بە رووداوەکە دەستی پێکردووە، بەڵام تا ئێستا ھۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە، ھێزە ئەمنیەكانی شارەكە ھیچ لێدوانی فەرمیان دەربارەی ئەنجامدەرانی تەقینەوەكە رانەگەیاندووە.