کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سوید.. یانه‌یه‌كی كوردی له لوتكه‌دایه
له هه‌ر شوێنێك یاری بكات هانده‌رێكی زۆر بۆ خۆی كێش ده‌كا
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
وه‌رزی 2015 له مێژووی یانه‌ی دالكورددا پڕ سه‌روه‌رترین وه‌رزی یاریكردن بوو، به‌و پێیه‌ی وه‌رزێكی دوور له شكست و پڕ له سه‌ركه‌وتنی تێپه‌ڕ كرد.
یانه‌ی دالكورد، یانه‌یه‌كی كوردی تۆپی پێی وڵاتی سوێده، هه‌ڵبه‌ت یاریزانی وڵاتانی تریشی له خۆگرتووه، ئێستا له خولی سۆپێریتانی ئه‌و وڵاته یاری ده‌كات، له ساڵی 2004 دامه‌زراوه و تا ئێسته‌یش ئه‌و یانه‌یه له به‌ره‌و پێشوون به‌رده‌وامه، ئه‌گه‌ر چه‌ند وه‌رزێك له شوێنی خۆیدا وه‌ستا بێت، وه‌لێ یه‌ك هه‌نگاو نه‌هاتۆته دواوه.
كه‌س پرسیاری شكستی لێ نه‌كردوون
له ته‌واوی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانی و ڕاپۆرتی میدیاییه‌كاندا، یانه‌ی داڵكورد وه‌ك تیپی دۆڕاو ئاماژه‌ی بۆ نه‌كراوه، ئه‌ندریاسی ڕاهێنه‌ریش له هیچ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا پرسیاری هۆكاری دۆڕاندنی لێنه‌كراوه، به‌وپێیه‌ی له 24 یاریدا، یانه‌كه 17 سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه، كه 11 یارییان له نێو یاریگه‌ی خۆی بووه، له كۆی ئه‌و یارییانه‌ی كه له‌به‌رده‌م هانده‌رانیدا ئه‌نجامی داوه، ته‌نیا 2 خاڵی له ده‌ستداوه، له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆشی 6 خاڵی له ده‌ستداوه.
خاوه‌نی هانده‌رێكی به‌رفراوانه
یانه‌كه له هه‌ر وڵاتێك یاری بكات، كوردانی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ خۆی كێش ده‌كات، هاوكات خاوه‌نی هانده‌رێكی زۆریشه، جگه له كورده‌كان، له ڕه‌گه‌ز و خه‌ڵكانی وڵاتانی تریش جه‌ماوه‌ری هه‌یه.
له ڕووی ده‌سته‌ی هانده‌ران و شێوازی كارگێرییه‌وه، یانه‌ی داڵكورد گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی بۆ خولی سۆپێرێتانی وڵاتی سوێد سه‌ركه‌وت.
ده‌سته‌ی هانده‌رانی یانه‌ی داڵكورد، ناویان له خۆیان ناوه "ڕۆژ فانس"، له‌م وه‌رزه‌دا زۆر چالاك ده‌ركه‌وتن، به‌ڵێنیشیانداوه بۆ وه‌رزی دادێ یاریگه جمه‌ی بێت له جه‌ماوه‌ر.
یانه‌ی داڵكورد له ڕووی كارگێرییه‌وه
له ڕووی كارگێرییه‌وه، به كۆی زۆرینه‌ی ده‌نگ، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه بڕیاریاندا شێوازی كاركردنیان له سیستمی ڕێكخراوه‌یی بۆ كۆمپیا بگۆڕن، ئه‌مه‌یش له پێناوكێشكردن و بازرگانیكردن كه به‌هۆیه‌وه وا له سه‌رمایه‌دارانی وڵاتی سوێد بكه‌ن، ناوی داڵكورد وه‌ك بڕاندێك و نیشانه‌یه‌كی بازرگانی به‌كار بێنن.
پێكهاته‌ی یانه‌كه
له ئێسته‌وه داڵكورد هاتۆته نێو مامه‌ڵه‌ی كڕینی یاریزانانه‌وه، پێش كۆتایی هاتنی وه‌رزی ئه‌مساڵیش، 2 یاریزانی هێنایه ڕیزه‌كانییه‌وه، ئه‌وانیش هێرادی ڕه‌شیدی ته‌مه‌ن 21 ساڵه كه خه‌ڵكی وڵاتی كۆنگۆی دیموكرایته‌وه، له یانه‌ی سۆده‌رتیلی ـیه‌وه پێوه‌ندی به یانه كوردییه‌كه‌وه كردووه.
لیۆنارد پلانای كۆسۆڤی، له یانه‌ی گرێبێستادسه‌وه هاتۆته داڵكۆرد، هه‌ردوو یاریزانیش له توانایاندا هه‌یه له باڵه‌كان و هێڵی پێشه‌وه یاری بكه‌ن.
پلانی داهاتووی یانه‌كه
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست K24 كه‌وتووه، یانه‌ی داڵكورد بۆ وه‌رزی نوێ له هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی كه‌مپێكی مه‌شق و ڕاهێنانه له هه‌رێمی كوردستان، ده‌یه‌وێت له باشووری كوردستان چه‌ندان یاری دۆستانه ئه‌نجام بدات.