کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌مڕۆ دوایین زنجیره‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كانی تێنس ده‌ستیپێكرد
چه‌ندان ورده‌كاری و زانیاری له باره‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه بخوێنه‌وه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ئه‌مڕۆ پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا ده‌بێته دواوێستگه‌ی زنجیره پاڵه‌وانێته‌كانی ماسته‌رزی ئه‌مساڵ، پاڵه‌وانێتییه‌كه، پاڵه‌وانێتی دووه‌می ماسته‌رزه كه له فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه ده‌چێت، پاش پاڵه‌وانێتی مۆنتی كارلۆ كه ساڵانه له مانگی نیساندا ده‌كرێ.
ورده‌كاری و زانیاری
ده‌ستپێكی پاڵه‌وانێتی پاریس ماسته‌رز، بۆ ساڵی 1968 ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێشتر له ژێرگوشاری فیدراسیۆنی تێنسی فه‌ڕه‌نسا پاڵه‌وانێتیه‌كی دیكه بۆ زنجیره‌كانی ماسته‌رز زیاد كرا، بڕیاریش درا كه پاڵه‌وانێتی " BNP Paribas Masters" كه ئه‌و كات زنجیره‌ی 500 خاڵییه‌كان بوو بكرێته 1000 خاڵی.
یارییه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی چیمه‌نتۆیی به‌ڕێوه ده‌چێت و هاوشێوه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كانی دیكه‌ی تێنس 64 یاریزان له‌سه‌ر ئاستی تاك و 42 له‌سه‌ر ئاستی گرووپ به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌یش هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت.
ژماره‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان
پاڵه‌وانێتیه‌كانی ماسته‌رز ساڵانه له ئه‌مه‌ریكا له پاڵه‌وانێتی ئیندیان وێڵز له مانگی ئاداردا ده‌ست پێ ده‌كات كه ژماره‌یان 9 پاڵه‌وانێتییه و له نۆڤه‌مبه‌ریش دا له پاریس كۆتاییان دێت. به گوێڕه‌ی كیشوه‌ره‌كانیش جیهانیش ئه‌مه‌ریكای باكوور 4 پاڵه‌وانێتی لێ به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌وروپا 4 پاڵه‌وانێتی، فه‌ڕه‌نسا دوو پاڵه‌وانێتی و ئیتاڵیا و ئیسپانیاش پاڵه‌وانێتیه‌ك. تاكه پاڵه‌وانێتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا پاڵه‌وانیه‌تی شنگهاییه كه له وڵاتی چین ده‌كرێ.
بارودۆخی ئه‌ستێره‌كان
له‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌دا جۆكۆڤیچی پاڵه‌وان بارودۆخی باشه، به‌وپێیه‌ی به جیاوازییه‌كی ئێجگار گه‌وره پێشه‌نگی مسۆگه‌ر كردووه و به بردنه‌وه‌ی ڕیكۆردێكی گه‌وره‌تر ده‌كات، به دۆڕانیشی هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر پێشه‌نگییه‌كه‌ی نابێت، چونكه ئه‌و به جیاوازی 8000 خاڵ له پێشه‌وه نزیكترین ڕكابه‌ره‌كانییه‌تی.
له به‌رانبه‌ردا بۆ هه‌ریه‌كه له ڕۆجیه فێدرێر، ئه‌ندی مۆرای، ڕافائیل نادال كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌یه، به تایبه‌ت بۆ نادال، چونكه دوایین ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی مێژووی وه‌رزشی خۆی له خراپترین و ڕه‌شترین ڕیكۆرد ڕزگار بكات، به‌وه‌ی كه به‌درێژایی وه‌رزێك هیچكام له نازناوه‌كانی ماسته‌رز و گراند سلام نه‌باته‌وه.
جیاوازی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه
پاڵه‌وانێتی پاریس جیاوازییه‌كی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كانی دیكه‌دا هه‌یه، به‌و پێیه‌ی هیچ یاریزانێك نه‌یتوانیووه ژماره‌ی پێوانه‌یی گه‌وره‌ی تێدا تۆمار بكات. تاكو ساڵی 2013-2014 هیچ یاریزانێك نه‌یتوانیبوو دووجاری له‌سه‌ریه‌ك نازناوه‌كه‌ی بباته‌وه، به‌ڵام نۆڤاك جیۆكۆڤیچ، ئه‌ستێره‌ی تێنسی سڕبیا یچ بۆ جاری یه‌كه‌مین توانی پارساڵ ده‌ست به نازناوی ساڵی ڕابردووتریهوه بگرێت و ببێته یه‌كه‌مین یاریزان كه ئه‌و كاره بكات.